پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان وەكو خۆی دەمێنێتەوە

:: PM:05:35:26/05/2018 ‌
كۆمپانیاییەكی بواری پەخشكردن ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە لەسەر پەخشی كەناڵەكان و ئاشكرای دەكات سەرجەم كەناڵە كوردییە ناوخۆیی و ئاسمانییەكان پەخشی ئاسایی خۆیان وەكو پێشوو دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو 26ـی ئایار، لە ڕوونكردنەوەیەكی كۆمپانیای ئای ستار هاتووە، ئێمە وەك كۆمپانیای ئای ستار بۆ پەخشی چەپك، ئاگەدارتان دەكەینەوە كەوا لە سیستمەكەی ئێمەدا شێوازی پەخشی كەناڵە كوردییە ناوخۆیی و ئاسمانییەكان وەك خۆیان لەسەر سیستەمی كۆن دەمێننەوە.

لە ڕوونكردنەوەكە هاتووە، كەناڵەكان ناكرێن بەكۆد و لە هەموو ماڵ و شوێن و دەزگایەكدا بەبێ كێشە و بە بەرزترین كوالێتی و بەبێ سانسۆر بەردەوام دەبن، هەروەها لەڕێگەی بەشداریكردنتان لە سیستمەكەی ئێمەوە ( چەپكی ئای ستار )، دەتوانن بینەرانتان ئاگەدار بكەنەوە كە بەهیچ جۆرێك كەناڵەكەتان كۆد ناكرێت و دەتوانن وەك جاران بینەری كەناڵەكەتان ببن.
                                                                              
بڕیاربوو پێنج ڕۆژی داهاتوو شێوازێكی نوێی پەخش لەلایەن كۆمپانیاییەكی بواری پەخش لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكات و پەخشی كەناڵەكان بە پارە بێت كە بۆ هەر مانگێك بڕی سێ‌ هەزار دیناری پێویست بوو.





وشە - رامیار جەواد