ئەو نەخۆشیانەی كار دەكەنە سەر كەسایەتیت

:: PM:08:06:26/05/2018 ‌

هەندێك نەخۆشی هەن كە كار دەكەنە سەر كەسایەتی مرۆڤ و پاڵی پێوە دەنێن بەرەو رەفتاركردن بەشێوەیەكی جیاواز لە سروشتی پێشووی بەر لە تووشبوون بە نەخۆشییەكە، وەك لە ماڵپەڕی "ویب مید"ی تەندروستیدا هاتووە.

1-نەخۆشی ئەلزەهایمەر (خەڵەفان)، ئەو نەخۆشییە كار دەكاتە سەر بیركردنەوە و هۆشیاری نەخۆش و بڕیاردانی كە رەنگە وای لێ بكات هەست بە شڵەژان بكات و رەفتاریشی دێتە گۆڕان. رەنگە لە حاڵەتی سەرەتایی نەخۆشییەكە ئەو كەسە هەست بە نیگەرانی و توڕەبوونی زوو و بێزاربوون بكات كە لەگەڵ تێپەر ِبوونی كات كاریگەری ترسناكنتری بۆ سەر دەبێت.

2-خەڵەفانی هاوەڵ لەگەڵ نەخۆشی لیوی، جۆرێكی باوی خەڵەقانە لەدوای ئەلزەهایمەر كە بە (تەنەكانی لیوی) ناو دەبرێت كە لە چەند ناوچەیەكی مێشك گەشە دەكەن كە پێوەستن بە یادەوەری و جوڵانەوە و بیركردنەوە، ئەو نەخۆشییە كار دەكاتە سەر مێشك و جەستەی مرۆڤ و ئەو كەسانە نەرێنیتر دەبن و هەستیان كەمتر دەچوڵێت و گرنگیدان بە حەز وز چالاكییەكانیتریان لا كەمتر دەبێتەوە.  

3-نەخۆشی پاركنسۆن، رەنگە سەرەتا لە لەرزینی دەست دەست پێ بكات، بەڵام لە كۆتادا كار دەكاتە سەر چۆنیەتی رۆیشتن و قسەكردن و نوستن و بیركرنەوەش، تەنانەت لە حاڵەتەكانی زوودا رەنگە ببێتە هۆی دەركەوتنی چەند نیشانەیەك وەك گرنگیدان بە شتی ورد یان فەرامۆشكردنی لەناكاوی شتەكان و رەنگە نەخۆشەكە گرنگی بەبیركردنەوە نەدات یان لە رووی كۆمەڵایەتییەوە دابڕاو بێتو بەزەحمەت بتوانێت پارێزگاری لە بیركردنەوەی بەردەوان بەیەك ئاراستە بكات.

4-نەخۆشی هنتنگتن، نیشانەكانی ئەو نەخۆشییە بەسەر كەسانی 30-40 ساڵ دیار دەكەوێت، سەرەڕای ئەوەی ئەوان لەسەردەمی كۆرپەلەییەوە تووشی بوونەتەوە، نەخۆشییەكە خانەكانی مێشك لەناو دەبات و كار دەكاتە سەر هەموو بەشەكانی ژیانیان، نەخۆش بەدەست سەختی بیركردنەوە بە روونی دەناڵێنێت یان بەدەست نۆریەكی توڕەییەوە دەناڵێنێت تا رادەی كوتین لەسەر دیوار یان فەرامۆشكردنی شتە سەرەكییەكانی ژیانی رۆژانە وەك پاككردنەوەی ددانەكان بە فڵچە بێ ئەوەی ئەوەی هەستی پێ بكات.

5-جۆرەكانی رەقبوون، لە حاڵەتی تووشبوون بە رەقبوون، سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەكاتە سەر دەمارەكانی هەست لە مێشك و بڕبڕەی پشت و رەنگە چەند جۆرێك نەخۆشی دروست بكات لەوانە لە میزڵدان و بێتوایی بۆ رۆیشتن و ئەوەشی جێی سەرسڕمانە ئەوەیە كە رەنگە هەندێك جار نەخۆشییەكە ببێتە هۆی هەستكردن بە خۆشی و رەحەتی تا رادەیەكی نائاسایی، كە هیچ پێوەندی بە واقیعەوە نییە، هەروەها رەنگە نۆرەی پێكەنین یان گریان بەدەر لە كۆنترۆڵی ئەو كەسە و جیاواز لەوەی هەستی پێ دەكات دروست بكات.  

6-نەخۆشی رژێنی دەرەقی، رژێنی دەرەقی هەڵدەستێت بە درەدانی هۆڕمۆنەكان كە پاڵ بە لەشەوە دەنێت بۆ خێرابوون یان هێوربوونەوە لە چالاكییەكانی، بۆیە رەنگە نەخۆش وا هەست بكات كە پێی لە بەنزین ناوە و رەنگە كەسێكی دەمارگیر و بێزاركار و هەلگێڕاوە لە میزاج بێت، ئەگەریش بڕی پێویستی هۆڕمۆنەكانی نەبێت رەنگە بەرەو لەبیركرن و سەختی بیركردنەوە و تەركیزكردن بكات، هەروەها رەنگە بۆ نەخۆشی رژێنی دەرەقی كاریگەری درێژخایەنی هەبێت لەسەر مێشك، ئەگەر بە خێرایی چارەسەری بۆ نەكرێت.

7-لووەكانی مێشك، بوونی لوو لە پێشەوەی مێشك رەنگە كار بكاتە سەر ناوچەكانی پێوەستن بە كەسایەتی و سۆز و توانای چارەسەركردنی كێشەكان و یادەوەری ئەو كەسە و لە نیشانەكانیشی هەستكردنە بە لەبیركردن و دوودڵی و هەڵگەڕانەوەی میزاج  یان نەخۆش دوژمنكارانە بیر دەكاتەوە و بیرۆكەی خۆبەزلزانی لا دروست دەبێت هەروەها خەیاڵ دەكات كە ئەوانیتر دەیانەوێت لە بەرژەوەندییەكانی بدەن.

8-چەند جۆرێك شێرپەنجە، بوونی لووە شێرپەنجەییەكان لە مێشك و دڕكە پەتك تەنیا شت نییە كە كار بكاتە سەر كەسایەتی مرۆڤی نەخۆش، بەڵكو ئەگەر لووەكە لە رژێنی ژێرمێشكەوە هەبوو كە بەرپرسیارە لە ئاستی هۆڕمۆنەكانی لەش، هەمان كاریگەریان هەیە و بەهەمان شێوەش رژێنەكانی سەر گۆرچیلەكان و خانەكانی لەش كە شلەكانی لەش بەرهەم دێنن، هەروەها كاریگەری لووە شێرپەنجەییەكان لە مەمك و قۆلۆن و سییەكان و پەنكریاس بۆ سەر دۆخی لەش و كەسایەتی مرۆڤ هەیە.  

10-سەكتەی مێشك، ئەو كاتەی گەیشتنی خوێن بۆ چەند بەشێكی میۆَشك دەوەستێت، خانەكانی ئەو بەشانە تووسی لەناوچوون دەبنەوە بەهۆی نەگەیشتنی بڕی پێویستی ئۆكسجین و خۆراك بۆیان، بۆیە كاریگەری مێشك بە درێژی ماوەی سەكتەكە و شوێنی روودانی لە مێشك دەبێت، رەنگە نەخۆش نەتوانێن چەند بەشێكی لەشی بجوڵێنێتەوە و گۆڕانكاری لە كەسایەتی روو بدات، هەروەها رەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی توانای بینین و گۆڕانكاری میزاجی و نەخۆشەكە ببێتە كەسێكی دوژمنكارانە و خێراتر لە جموجۆڵەكانی بە بەراورد بە پێشتر.   

10-پێكانەكانی مێشك، ئەگەر كەسێك گورزێكی بەهێز بەر مێشكی بكەوێت رەنگە تووشی گۆڕان لە كەسایەتی بێت لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و لە حاڵەتە زۆر سەختەكاندا وەك كەسێكی جیاواز بەدیار دەكەوێت و قسەی وا یان رەفتاری وا دەكات كە پێشتر نەیكردووە.

11-خەمۆكی، ئەو كاتەی روو دەدات ئەوە دەچێتە ناو وردەكارییەكانی ژیانی مرۆڤ كە تەنیا كار ناكاتە سەر دۆخی میزاجی و دەروونییەوە، بەڵكو كار دەكاتە سەر توانای بیركردەوە و یادەوەری و توانای بڕیاردانی نەخۆشەكە، تەنانەت رێگاكانی بیركردنەوەی دەگۆڕێت، نیشانەكانی خەمۆكی لە پیاو و ژندا جیاوازی هەیە و بەزۆری ژنان هەست بە لەدەستدانی بەها و خەمباری و خۆتاوانباركردن دەكەن، لەو كاتەی پیاوان هەست بە ماندووبوون و هەڵچوون و توڕەیی دەكەن.    

12-وەسواسی قەهری، ئەو حاڵەتە نەخۆش بەرەو نیگەرانی پاڵ دەنێت كە بیرۆكەی وای لا دروست دەبێت هانی دەدات كە لێی نەوەستێت و لە نموونەكانیش ئەو چەندبارە دەستی دەشوات و گومانی گەورەی لە خۆی هەیە و بۆ ئەنجامدانی كارێكی بچووك كاتێكی زۆر دەبات و رەنگە دۆخەكەی خراپتر بێت ئەگەر كەسێك رەخنەی لێ بگرێت، چونكە نیگەرانییەكەی زیاتر دەكات.

13-شێوانی دووجەمسەرە، ئەو حاڵەتە نەخۆش تووشی هەڵگەڕانەوەی میزاج دەكات كە رۆژانە تووشی هەڵژوون و داچوونی دەكات، ئەو كاتەی نەخش بەخەبەرە زۆر رارا و شپڕزەیە و لە كاتی كراكردن هەست بە خەواڵوویی دەكات و بەپەلە قسە دەكات و بەرگەی مەترسی گەورە دەگرێت، ئەو كاتەشی بێ تاقەت دەبێت هەست بە نیگەرانی و داهزران دەكات كە بەزەحەمت بیركردنەوەیەكی روونی دەبێت.

14-فیتام، ئەو نەخۆشییە مەترسیدارەی مێشك وا دەكات كە نەخۆش گوێبیستی دەنگ ببێت و شت ببینێت كە لە راستیدا بوونیان نییە و رەنگە باوەڕ بە شتی وا بكات كە هیچ بنەمایەكیان نییە لە راستیدا، ئەو سەرەتا كەسێكی كۆمەلایەتییە، بەڵام تا دێت خراپتر دەبێت تا رادەیەك بەزەحمەت بتوانێت پارێزگای لە رێڕەوی ئاسایی بیركردنەوەی بكات و ئەوەش وا دەكات بە زەحمەت بتوانێت قسە بۆ خەڵك بكات و بەشێوەیەكی بەدەر لە كەسایەتی خۆی رەفتار بكات و بەزەحمەت بتوانرێت رەفتارەكانی دیار بكرێت و لە كۆنترۆڵ دەردەچێت.

سەرچاوە/ فورات 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل