به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی توركیا، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، له هه‌ولێر له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز و خۆلێكی كه‌م له كاته‌كانی ئێواره، له سلێمانی كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله و نزمترین پله‌یش 20 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.