له هه‌ردوو ویلایه‌تى فلۆریدا و میسسپى ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ به‌هۆى پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا بارى نائاسایى راگه‌یه‌نرا، وا پێشبینى ده‌كرێت گێژه‌ڵووكه‌ى ئه‌ڵبیرتۆ له‌م دوو ویلایه‌ته بدات.
سكاى نیوز له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو بارى نائاسایى له هه‌ردوو ویلایه‌تى فلۆریدا و میسیسپى راگه‌یه‌نرا، چونكه پێشبینى ده‌كرێت له رۆژى دووشه‌مى داهاتوو گێژه‌ڵووكه‌ى ئه‌لبیرتۆ له‌م دوو ویلایه‌ته بدات.
گێژه‌ڵووكه‌ى ئه‌لبیرتۆ گێژه‌ڵووكه‌یه‌كى نیمچه خولگه‌رییه به‌ره‌و باكور هه‌ڵده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆى بارانێكى زۆرى ئه‌م گێژه‌ڵووكه‌یه، چه‌ندان لافاو دروست بێت.
ریك سكۆت حاكمى ویلایه‌تى فلۆریدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، هه‌ر 67 ناوچه‌ى ویلایه‌ته‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و رێ به حكوومه‌ته خۆجێییه‌كان دراوه تا رێكاریى پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گێژه‌ڵووكه‌كه بگرنه به‌ر.
به‌هه‌مانشێوه‌ش فیل بریانت حاكمى ویلایه‌تى میسیسپى بارى نائاسایى راگه‌یاند و له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێیشبینى ده‌كات لافاوى كه‌نارى و ناوخۆ له ویلایه‌ته‌كه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره دروست بكات.
ساڵانه چه‌ندان ویلایه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه به‌ر گێژه‌ڵووكه‌ى گه‌وره، گێژه‌ڵووكه‌ى ئه‌لبیرتۆ یه‌كه‌م گێژه‌ڵووكه‌ى ئه‌م وه‌رزه ده‌بێت كه به خێرایى 16 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌ره‌و باكور ده‌ڕوات و بایه‌كى له‌گه‌ڵدایه، 40 میل له سه‌عاتێكدا ده‌بڕێت.