به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمێكى له‌سه‌ر ژیانى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، دادگاى باڵاى كارگێڕى له میسر بڕیارى دا بۆ ماوه‌ى مانگێگ یوتیوب له ته‌واوى وڵاته له رابگیرێت.
محه‌مه‌د حامید سالم كه پارێزه‌رێكه و له دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك فیلم و گرته تۆمار كردووه، به رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى له‌نده‌نى راگه‌یاندووه، دادگاى باڵاى كارگێڕى له میسر بڕیارى راگرتنى پێگه‌ى یوتیوبى داوه.
محه‌مه‌د گوتوویه‌تى هۆكاره‌كه بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمێكه له‌سه‌ر ژیانى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت فیلمه‌كه بۆ كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌ر شیاو نییه، هه‌روه‌ها دادگا بڕیارى داوه هه‌موو ئه‌و به‌سته‌رانه بوه‌ستێنێ كه فیلمه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م پارێزه‌ره روونى كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌تاى داواكه‌ى بۆ چه‌ندان ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه. پێشتر له ساڵى 2013 بڕیارى دادگا له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه دراوه كه ئه‌و پێگانه بوه‌ستێنرێت كه ڤیدیۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام دوو هه‌فته دواتر كه‌یسه‌كه ره‌وانه‌ى دادگاى باڵاى كارگێڕى كرا، كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى دادگایه له بوارى كارگێڕى له میسر.
ئه‌میش ئه‌مڕۆ بڕیارى داوه بۆ ماوه‌ى مانگێك یوتیوب بوه‌ستێنرێت.
ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى به‌دواى خۆى هێناوه، چونكه زۆر له خه‌ڵك بڕیارى وه‌ستاندنى یوتیوب و پێگه‌كان به سه‌ركوتكردنى ئازادى ده‌زانن.