دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا داواى له خه‌ڵك كرد، پاره‌كانى ژێر سه‌رینه‌كانیان ده‌ربكه‌ن و فریاى لیره‌ى توركى بكه‌ون كه له داكه‌وتنێكى پێوانه‌ییدایه.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌تى له‌نده‌نى نووسیویه‌تى، دوێنێ له كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له شارى ئه‌رزه‌روومى رۆژهه‌ڵاتى توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا داواى له هاووڵاتییان كردووه فریاى به‌هاى لیره‌ى توركى بكه‌ون، كه ماوه‌یه‌كه رۆژ له دواى رۆژ به‌هاكه‌ى كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تى، "ئه‌و برایانه‌مان كه دۆلار و یۆرۆیان له ژێر سه‌رین هه‌یه، با پاره‌كانیان ده‌ركه‌ن و به لیره‌ى توركى وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه ئه‌م پلانه له‌ناو به‌رین".
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه به به‌راورد به ساڵى پێشوو به‌هاى لیره‌ى توركى له به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، به رێژه‌ى %20 دابه‌زیوه. ئه‌ردۆغان ئه‌مه به پلانێك ده‌زانێت له دژى كه‌رتى دارایى توركیا.
كه‌چى ئابووریناسانى تورك پێیان وایه سێ هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى هه‌یه، به‌ر له هه‌موویان هۆكارى هه‌ڵاوسانه و دووه‌میان پێوه‌ندى به جه‌نگى بازرگانییه‌وه هه‌یه، سێیه‌م هۆكاریش پێوه‌ندى به سیاسه‌تى ئابوورى توركیاوه هه‌یه.