فلادیمیر پوتینی سەرۆكی رووسیا ناوی ئەو هەڵبژاردەیەی ئاشكرا كرد كە پاڵێوراوە بۆ بەدەستهێنانی جامی مۆندیالی 2018ی وڵاتەكەی.
رووسیا مێوانداری یارییەكانی كۆتای مۆندیالی 2018 دەكات كە بڕیارە لە رۆژی 14ی حوزەیرانی داهاتوو بێتە ئەنجامدان و تا رۆژی 15ی تەمووز بەردەوام بێت.
پوتین پێشبینی كرد كە ئەمساڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ناسناوی مۆندیالی 2018ی رووسیا بەدەستبێنێ.
سەرۆكی رووسیا هیواشی خواست مۆندیالی وڵاتەكەی بەجوانترین و باشترین شێوە بەڕێوە بچێت و جەختیشی كردەوە كە ئەوان دەتوانن ئەم كارە بەسەركەوتوویی ئەنجام بدەن.
جێی باسە هەڵبژاردەی ئیسپانیای خاوەن ناسناوی مۆندیالی 2010ی ئەفریقیای باشوور، لە مۆندیالی ئەمساڵدا لە كۆمەڵەی دووەم گیرساوەتەوە و لەگەڵ هەڵبژاردەكانی پورتوگال و مەغریب و ئێران یاری دەكات.