حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان له هه‌رێمى كوردستاندا، داكشانێكى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به‌ڵام هه‌ڵكشان و داكشان له جۆرى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژیدا هه‌یه. چالاكانى مه‌ده‌نى و داكۆكیكارانى مافه‌كانى ژنان ژماره‌كانى توندوتیژى به ترسناك داده‌نێن و هه‌ندێك ده‌ڵێن، پێشێلكارییه‌كان توند‌وتیژتر بوون.
به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تاى 2016دا، سه‌تان حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان له شێوه‌ى كوشتن، خۆكوشتن، سووتان، خۆسووتاندن، توندوتیژى سێكسى و سكاڵا تۆمار كراون.
ئاماره‌كان روونى ده‌كه‌نه‌وه كه له ساڵى 2014دا 35 ژن كوژراون، به‌ڵام له ساڵى 2015دا، كوژرانى 55 ژن له كوردستاندا تۆمار كراوه، له ساڵى 2014دا، 47 حاڵه‌تى خۆكوشتنى ژنان تۆمار كراوه، به‌ڵام له ساڵى 2015دا ژماره‌كه بۆ 64 حاڵه‌ت هه‌ڵكشاوه و ته‌نیا له شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشدا 46 ژنى تر خۆیان كوشتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵكشانى رێژه‌ى خۆكوشتنى ژنان له كوردستاندا نیشان ده‌دات.
سه‌عید حه‌مه‌ده‌مین توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى پێى وایه، هۆى جیاجیا له پشت هه‌ڵكشانى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان هه‌یه، له‌ناویاندا، هۆشیاریى یاسایى بۆ تۆماركردنى سكاڵا، زیادبوونى رێژه‌ى دانیشتووان، لاوازى حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى، هاوكات دروستبوونى فشار و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى ده‌روونى به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه له‌سه‌ر خه‌ڵك و هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن له هه‌ڵكشانى توندوتیژیدا.
له‌پاڵ حاڵه‌ته‌كانى كوشتن و خۆكوشتندا، ده‌یان و سه‌تان حاڵه‌تى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان له شێوه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى و سووتان و خۆسووتاندا تۆمار كراون، ته‌نانه‌ت تۆماركردنى سكاڵاى یاسایى له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژییه‌كانى كراوه‌ته سه‌ریان، هیچ داكشانێكى به‌خۆیوه نه‌دیوه. له ماوه‌ى ساڵى 2014دا، شه‌ش هه‌زار و 673 سكاڵا و له ساڵى 2015دا رێژه‌كه بۆ حه‌وت هه‌زار و 436 سكاڵا به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدا كه ته‌نیا له شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى 2015دا، به‌دیاریكراوى دوو هه‌زار و 942 سكاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه تۆمار كراوه.
كوردستان ئه‌سعه‌د چالاكى بوارى ژنان پێى وایه، ئاماره‌كانى توندوتیژى دژ به ژنان ترسناكن و له ئێسته‌دا حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بوون.
ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ، "ئاماره‌كان به‌ته‌واوى ترسناكن، له كاتێكدا ئێسته كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران زۆر بووه و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له ئاستى حكوومه‌ت و رێكخراوه‌كاندا وه‌ك پێویست نین".
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له لیژنه‌ى داكۆكى له مافى ئافره‌تان پێى وایه، هه‌موو سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى و حوكمڕانى به‌رپرسیار و به‌شداره له پرسه‌كانى پێوه‌ست به ژناندا.
حه‌یات مه‌جید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داكۆكی له مافی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "ئه‌مساڵ رێژه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر به ژنان له كوردستاندا به‌راورد به ساڵانى رابردوو هه‌ڵكشانى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له كاتێكدا به‌پێى دیمۆگرافیاى شار و ناوچه‌كان، توندوتیژى له هه‌ڵكشان و داكشاندایه، به‌ڵام به‌گشتى حاڵه‌ته‌كانى توندوتیژى له به‌رزبوونه‌وه‌دان، ئه‌وه‌ش خاڵێكى مه‌ترسیداره و له‌سه‌ر حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانى پێویست ده‌كات به‌رنامه‌ى تۆكمه و كرده‌نییان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ژنان هه‌بێت".
وشه/ دڵشاد باڵه‌كی