كۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی بۆ به‌رهه‌مهێنانی گاز پڕۆتۆكۆلێكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا واژوو كردووه بۆ وه‌به‌رهێنان گاز له وڵاته‌كه و دروستكردنی بۆڕیی گاز و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆتاسی توركی ڕێككه‌وتنێكی له‌باره‌ی ده‌سكه‌وته‌كانی گاز ئه‌نجام داوه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، واژووكردنی پڕۆتۆكۆله‌كه بۆ دروستكردنی بۆڕیی گازییه له‌سه‌ر زه‌وی بۆ هێڵی بۆڕی توركستریم، هاوكات گازپڕۆم ڕای گه‌یاند كه به‌مزووانه ده‌ست به كاره‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات پشتبه‌ستنی مۆسكۆ به ئۆكرانیا كه‌م بێته‌وه كه له‌وێوه گازی ڕووسیا ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرا.
هاوكات له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك بۆ داشكاندنی نرخی گاز بۆ 10.25% كه بڕیاره حكوومه‌تی توركیا له ڕووسیا بكڕێت.
گازپڕۆم گه‌وره‌ترین كۆمپانیای ڕووسییه له بواری به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه و فرۆشتنی گازی سروشتی كار ده‌كات، له مانگی ئابی ساڵی 1989 دامه‌زراوه، شوێنه‌كه‌یشی له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیایه و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت.