ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه، كه مووچه‌ی مامۆستایان له كاتی خۆی دابه‌ش ده‌كرێ و دوا ناكه‌وێت.
پشتیوان سادق له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه كه به بۆنه‌ی ده‌ست پێ كردنی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجامی دا، گوتی، پاره‌ی هاندانی مامۆستایان بۆیه وه‌ستاوه، چونكه ئه‌وكاته‌ی دابه‌ش ده‌كرا، دۆخی مامۆستایان خراپ بوو و مووچه دابه‌ش نه‌ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته مووچه باش بووه و به‌وهیوایه‌ین ئه‌و پاشه‌كه‌وته كه‌مه‌یش ماوه نه‌مێنێت، له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شیش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مامۆستایان ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش گوتی، به پۆلی 12 ی ئاماده‌یی و نۆی بنه‌ڕه‌تی 234 هه‌زار و 84 كه‌س ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، دوو هه‌زار و 102 هۆڵ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی و چوار هه‌زار و 100 هۆڵیش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نۆی بنه‌ڕه‌تی ته‌رخان كراون، زیاتر له 25 هه‌زار مامۆستا چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه و پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، ڕۆژانه له ماوه‌ی سه‌عات حه‌وتی به‌یانی تا سه‌عات 10 ئینته‌رنێت له سه‌رجه‌م كوردستان ده‌بڕدرێ، كۆی كاته‌كه‌یش بۆ هه‌موو ڕۆژه‌كانی تاقیكردنه‌وه ده‌كاته 21 سه‌عات، ئه‌مه‌یش له وڵاتانی تریش پێڕه‌و ده‌كرێ.