زانایان ئاشكرایان كرد، له كه‌شتی سان خوسێدا گه‌نجینه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه كه بایی 17 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی زیو، ئه‌ڵماس، زومرد، خشڵ و زێڕی تێدا بووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 310 ساڵ به‌ر له ئێسته.
زانایانی په‌یمانگای ماساچوستستی ئه‌مه‌ریكی بۆ زانستی شوێنه‌واره‌كان، له دوایین لێكۆڵینه‌وه‌یاندا له كه‌شتی سان خوسێیان كۆڵیوه‌ته‌وه، گه‌نجینه‌یه‌كیان بایی 17 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێدا دۆزیوه‌ته‌وه.
میدیاكان ده‌ڵێن كه حكوومه‌تی كۆڵۆمبی ساڵی 2015 ئه‌م گه‌نجینه‌یه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ئاشكرایان كردووه، به‌ڵام تا ئه‌مساڵ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌كراوه، بۆیه گرووپه‌كه‌ی په‌یمانگای ماساچوستسی ده‌ستیان پێ كردووه.
مایك بۆرسیل به‌ڕێوه‌به‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێ: "له ڕێی به‌كارهێنانی ژێرده‌ریایییه‌وه، توانیومانه وێنه‌ی ژێر كه‌شتی سان خوسێ بگرین و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین".
كه‌شتی سان خوسێی به‌ریتانی كه هه‌شتی حوزه‌یرانی ساڵی 1708 له كاتی جه‌نگی نێوان به‌ریتانیا و ئیسپانیا ساڵانی 1701-1714، له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كی جه‌نگی به‌ریتانیادا تووشی پێكدادان بوون، سان خوسێ نقومی ده‌ریا بووه و 600 كه‌س به‌هۆیه‌وه مردوون.