بەم سێ ماسكە پێستت وەك بەفر سپی بكە

:: PM:02:45:27/05/2018 ‌
زەیتی زەیتوون یەكێكە لەو زەیتە سروشتییە گرنگانەی كە لە دروستكردنی خۆراك و زەڵاتەدا بەكاردەهێنرێت، توێژینەوەكان سەلماندوویانە ئەم زەیتە چەندن سوودی بۆ پێست هەیە و بەتایبەت لە سپی كردنەوە و گەشانەوەی پێست و لابردنی خاڵە تۆخەكان یارمەتیدەرێكی سەرەكییە و بەگشتی پێست تەندروست دەكات.

بۆچی زەیتی زەیتوون پێویستە بۆ پێست، لەوانەیە لە خۆت بپرسی كە چۆن زەیتی زەیتوون پێست سپی دەكاتەوە، زەیتی زەیتوون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێكهاتەی خۆراكی و ترشی چەوری ئەندامی، یارمەتی ناسك كردنەوەی پێست دەدا، چونكە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە كە ڕێ لە نیشانەكانی پیربوون و دروستبوونی چرچبوونی پێست دەگرێت.

چۆن سوود لە زەیتی زەیتوون وەردەگیرێت بۆ پێست:
یەكەم: شۆفان و زەیتی زەیتوون، لەم بەكارهێنانەی زەیتی زەیتووندا بۆ پێست پێویستت بە كەوچكێك شۆفان و شیر و زەیتی زەیتوون دەبێت، هەموو پێكهاتەكان تێكەڵی یەكتر بكە و لە پێستی بدە و لێ بگەڕێ 15 خولەك بە پێستتانەوە بمێنێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

دووەم: زەیتی زەیتوون و هەنگوین، ئەگەر حەزت بە درەوشانەوەی پێستت كرد ئەوا زەیتی زەیتوون بەكاربهێنە، تەنیا پێویستت بە كەوچكێك هەنگوین و كەوچكێك زەیتی زەیتوون و یەك زەردێنەی هێلكە دەبێت، سەرەتا پێستت بشۆ دواتر پێكهاتەكە تێكەڵ بكە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك و دواتر بەئاو بیشۆ.

سێیەم: زەردەچەو و زەیتی زەیتوون، ئەم ڕێگایە زیاتر بۆ كاڵكردنەوەی پێست بەكاردەهێنرێت، تەنیا پێویستت بە نیو كەوچك زەردەچەو و یەك كەوچك زەیتی زەیتوون دەبێت لەگەڵ 2 كەوچك ماست هەمووی بەباشی تێكەڵ بكە، پاشان بە شێوەیەكی یەكسان بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك بەجێی بهێڵە تا وشك دەبێتەوە دواتر بە ماددەیەكی پاككەرەوە پێستت بشۆ .



وشە - ئاوات ئازاد