یاریى ریال و لیڤه‌رپول له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌

:: PM:02:52:27/05/2018 ‌


ئه‌مشه‌و له‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یاریى تۆپى پێى نێوان ریال مه‌درید و لیڤه‌رپول، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى به‌غدا ئاژاوه‌ دروست ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش خۆى وێنه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
 
ئه‌مشه‌و له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یاریى نێوان دوو یانه‌ ئه‌وروپییه‌كه‌، نه‌خۆش و یاوه‌رى نه‌خۆش و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید سه‌در، به‌ یارییه‌كه‌وه‌ سه‌رقاڵ بوون، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ فه‌یسبووك وه‌سفى حاڵه‌تى ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵى، "چه‌ندان حاڵه‌ت له‌ هیستریا و ده‌مارگیریى دروست بووبوو، كه‌ روویان له‌نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن كردبوو".

 فه‌لاح عه‌نبه‌كى كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌یه‌ چه‌ندان وێنه‌ى ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ى له‌كاتى یارییه‌كه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات ئه‌وانه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ن، ئاگایان له‌ كاره‌كانیان نه‌ماوه‌.
هه‌روه‌ها چه‌ندان حاڵه‌تى نه‌خۆش له‌به‌ر یارییه‌كه‌ روویان له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ كردووه‌.


 ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بووه‌، ئه‌و به‌شه‌ش نیشان دراوه‌ كه‌ به‌شى فریاكه‌وتن بووه‌، كه‌ حاڵه‌تى له‌ناكاوى نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانى ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشانه‌كه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، "حاڵه‌تى هیستریا و تووڕه‌بوونێكى توند دروست ببوو، سوپاس بۆ خودا به‌ ته‌قه‌كردن كۆتاى نه‌هات".

یارى تۆپیى پێ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین وه‌رزشه‌ میلییه‌كان هه‌ودارى زۆرى هه‌یه‌، به‌ڵام له‌برى چێژبینین، هه‌ندێك جار بینه‌رانى ئه‌م یارییه‌ كێشه‌ و ئاژاوه‌ دروست ده‌كه‌ن.







وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل