چوار ڕێ بۆ گه‌شه‌كردنی برۆكانت

:: PM:03:14:27/05/2018 ‌
برۆی ئەستوور جوانییەكی تایبەت بە ڕووخسار دەدات، برۆی باریك وا دەكات بە تەمەنتر دەربكەویت، باریك بوونەوەی برۆ هەندێك كات بۆ هەڵوەرینی تاڵەكان دەگەڕێتەوە، بەهۆی پیربوون و كەمی خۆراكی،هەڵوەرین، نەخۆشی بیرۆ و هەڵوەرینی مووی لەش یان بەكارهێنانی دەرمان. ئەگەر برۆكانت زۆر تەنك بن و لاواز بن دەتوانین بەشێوەیەكی زۆر ئاسان چارەسەری بكەیت تەنیا بە ڕێی سروشتی كە ئەمانەن:

یەكەم: زەیتی كاسترۆ، تاكە زەیتێكە بۆ گەشەكردنی موو گرنی و مووی برۆ گرنگ بێت، پڕە لە پرۆتین، ڤیتامین، ترشی چەوری، دژە ئۆكسید، ئەو پێكهاتە خۆراكیانەی كە یارمەتی بەهێزكردنی ڕەگی مووەكان دەدەن. بەسوودە لە ڕێگری كردنی ئەو میكرۆبانەی كە ڕێ لە گەشەكردنی موو دەگرن.

بەپارچە لۆكەیەك زەیتەكە لە برۆكانت بدە، نزیكەی سێ خولەك بیشێلە، پاشان بۆ ماوەی 30 خولەك بەجێی بهێڵە یان بەدرێژای شەو، ئنجا بە ئاوی گەرم بیشۆ، ڕۆژی جارێك دووبارەی بكەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك هەست بە گۆڕانكاری دەكەیت.

دووەم: ئاوی پیاز، یارمەتی گەشەكردنی قژ و برۆكان دەدات و گۆگردی تێدایە كە بەرهەمهێنانی كۆلاجین زیاد دەكات و وا دەكات ڕەگی مووەكان بەهێزتر بێت، پیازێك لە خەڵاتەی كارەبایی بدە و ئاوەكەی جیا بكەرەوە، پاشان بیدە لە برۆكانت و ڕێ بدە تا وشك دەبێتەوە، دواتر بە ماددەیەكی پاككەرەوەی سووك بیشۆ، رۆژی جارێك دووبارەی بكەوە و بۆ چەند هەفتەیەك بەردەوام بە.

سێیەم: زەردێنەی هێلكە، گەشەكردنی قژ بۆ زۆری پرۆتین دەگەڕێتەوە و هێلكە دەوڵەمەندە بەپڕۆتین بەم جۆرە دەتوانێت یارمەتی تەندروستی مووەكان بدات و برۆكانت ئەستوورتر بكات، هێلكەیەك بێنە و زەردێنەكەی جیا بكەرەوە، بە پارچە لۆكەیەك بیدە لە برۆكانت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەك بەجێی بهێڵە، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ، باشتر وایە هەفتەی جارێك یان دووجار بەكاربهێنرێت، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باشتری هەبێت.


وشە - ئاوات ئازاد