دواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ورد، دوێنێ دیپلۆماتكارێكى نیوزله‌ندا له پاشكۆى سه‌ربازى تیمى دیپلۆماتكاران له ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ى دوور خرایه‌وه، چونكه كامێراى چاودێرى له حه‌مامى ژنان دانابوو.
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى
سكاى نیوز، ئه‌لفرید كیتینگ كه دیپلۆماتكارێكى نیوزله‌ندییه له تیمى دیپلۆماسى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌مه‌ریكا به‌شى پاشكۆى سه‌ربازى كار ده‌كات، ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
كیتینگ كه ته‌مه‌نى 58 ساڵه، به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كامێراى چاودێرى له توالێت و حه‌مامى ژنان داناوه له به‌شى پشته‌وه باڵوێزخانه‌كه داناوه، له‌وێوه چاودێرى ژنان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك گرته‌ى راسته‌قینه‌ى ده‌ست بكه‌وێت.
دواى ئاشكرابوونى ئه‌م كارانه‌ى دیپلۆماتكاره‌كه، تیمێكى پۆلیس له نیوزله‌نداوه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێكه‌وتن بۆئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له كاره‌كانى ئه‌لفرید كیتینگ بكه‌ن، دواى ده‌ركه‌وتنى دروستى زانیارییه‌كان ئه‌م پیاوه ناچاربوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى.
ئه‌م پیاوه هیچ ده‌ستدرێژییه‌كى نه‌كردووه، تۆمه‌ته‌كه‌شى دزه نیگاكردنى ژنانه به رووتى و له كاتى هه‌ستیاره، بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، زیاتر له 18 مانگ به زیندانیكردن سزا بدرێت.
هه‌ندێك له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م دیپلۆماتكاره به ده‌ست هه‌وه‌سبازى سێكسى و خووگرتن به سێكس ده‌ناڵێنێ.