هواوی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه ساڵانه مۆبایل و ئامێری به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م ساڵیش بۆ كۆتاكانی مانگی ئایار/مایۆ نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هواوی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای هواوی چینی بۆ كۆتاكانی مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Enjoy 8e Youth" ه‌وه، كه ئه‌م مۆبایله‌ی زۆر به دیزاینێكی جوان دروست كردووه و چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی بۆ داناوه كه ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێی سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵكی.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3020 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 354، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.54 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1440 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 210 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.