كاڵه‌ك یه‌كێكه له به‌تامترین و سوودبه‌خشترین میوه‌كانی وه‌رزی هاوین، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش حه‌ز به خواردنی ده‌كات، كاڵه‌ك سوودێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنیان له نه‌خۆشی و باشتركردنی باری ته‌ندروستی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی كاڵه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه بۆ كاڵه‌ك ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه كاڵه‌ك زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاڵه‌ك برێكی زۆر ئاو و ڤیتامینه‌كانی "A، B1، B2، B6، C وK" و ماده‌كانی "مه‌گنسیۆم، زینك، كالیسیۆم، پرۆتین و ئاسن" له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته و لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی ئه‌م میوه‌یه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – كێشه‌ی بینین ناهێڵێت و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌كات: بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین C و ماده‌كانی "زیخانیسین و كارۆتینۆید" له‌ناو پێكهاته‌ی كاڵه‌كدا یارمه‌تی باشتركردنی ئاستی بینینی چاوه‌كان ده‌دات و باری ته‌ندروستی چاو باشتر ده‌كات، جگه له‌وه‌یش كاڵه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی بێتاكارۆتین كه ئه‌م ماده‌یه‌ش زۆر به‌سووده بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ.
دووه‌م – ئاستی به‌رزی په‌ستانی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاڵه‌ك ماده‌ی پۆتاسیۆم تێیدا زۆره یارمه‌تی لووله‌كانی خوێن ده‌دات له فراوانبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستان له‌ناویدا، هه‌روه‌ها كاڵه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه لووله‌كانی خوێن پشوو بده‌ن و په‌ستانیان له‌سه‌ر كه‌م بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ئه‌و مادانه‌ی كه له كاڵهكدایه كه دڵ و لووله‌كانی خوێن ده‌پارێزێت له ته‌قین به‌هۆی په‌ستانی به‌رزه‌وه.