گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی تاران ڕای گه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی ئێران به‌توندی ڕووبه‌ڕووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر ئامانجی واشنتن خۆپێشاندانه‌كانی ئێران وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ دژایه‌تی كردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌كه بقۆزێته‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حكوومه‌تی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ نه‌دات ده‌ستوه‌ردان له ئێران بكات و خۆپێشاندانه‌كانی وڵاته‌كه وه‌ك چه‌ك به‌رانبه‌ر تاران به‌كار بێنێت.
غولام حوسێن موحسینی سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسی حكوومه‌تی ئێران له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، هه‌ر گرووپ و تاكێك هه‌وڵی تێكچوونی سه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌ناهی وڵاته‌كه بده‌ن، ئه‌وا هێزه‌كانی ئاسایش و دادگای تاران به‌توندی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
هاوكات گوتی، ئه‌مه جه‌نگێكی ده‌روونییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه دژی ئێران به‌كار دێت.
خۆپێشاندانه‌كانی هاووڵاتییانی ئێران دژی حكوومه‌ته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به خراپبوونی باری ئابووری و داخستنی ده‌رگای بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، بووه‌ته هۆی دروستبوونی ته‌نگژه‌ی ئابووری و هه‌روه‌ها سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كان له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران دۆخه‌كه‌ی سه‌ختتر كردووه و واشنتن ده‌یه‌وێت ئامانجه‌كانی له‌ڕێی ئه‌م بارودۆخه‌ی وڵاته‌كه بپێكێت.