له زانكۆی كاردیفی به‌ریتانی، زانایان ده‌ستیان به تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بایۆلۆجی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له له‌ناوچوونی هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر و تاقیكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێسكه‌په‌یكه‌ری ده‌یناسوره‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و زانكۆیه زانایان بانكێكیان به ناوی CryoArks كردووه‌ته‌وه كه ڕێ بۆ زانایان خۆش ده‌كات بگه‌ن به ته‌واوی ورده‌كاری، پێكهاته ناوه‌كی و ترشی ناوه‌كییه‌كانی پێوه‌ست به ئاژه‌ڵه له‌ناوچوو و زیندووه‌كانه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر مایك پروفۆرد، به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه ده‌ڵێ: "نموونه‌ی هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی ماوه و له‌ناوچوو له دارستان، تاقیگه، حه‌وزی ماسی، مۆزه‌خانه‌كاندا له به‌ریتانیا وه‌رگیراوه، بۆ ئه‌وه‌ی DNA هه‌ر ئاژه‌ڵێك لای خۆیان بپارێزن و ڕێ له له‌ناوچوونی بگرن".
بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه لێكۆڵه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه مافییان پێ دراوا كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه ماوه و له‌ناوچووه‌كان بكه‌ن و ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی ناوی جینه‌كانیان بپشكنن كه پێشتر هه‌رگیز دركیان پێ نه‌كراوه.
به بڕوای زانایان ئه‌م بانكه‌ی كه جین و DNA ئاژه‌ڵه‌كانی لێ هه‌ڵده‌گیرێت، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن داده‌نرێت كه وا ده‌كه‌ن هه‌ساره‌ی زه‌وی له هه‌موو ئاژه‌ڵه سرووشتییه ماوه‌كان پارێزراوبێت و ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونیان نه‌هێڵن.
له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2018 بۆ یه‌كه‌مجار بانكه‌كه ده‌كرێته‌وه، ده‌ست به چالاكییه‌كانی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه چ جۆره ترشێكی ناوه‌كی ئاژه‌ڵه‌كانی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت.