مارسیدس بێنز كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینی ناوازه بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی مارسیدس G-Classی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می مارسیدس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مارسیدس بێنزی ئه‌لمانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"G-Class" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی داوه ئه‌م ئۆتۆمبیله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 563 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 4.0 لیترییه و 12 پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 123 هه‌زار و 900 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.