ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا چه‌ندان درامای پڕ كوالێتی و نوێ له كه‌ناڵه‌كان په‌خش ده‌كرێن كه بینه‌رێكی ئێجگار زۆریان له وڵاتان و كوردستانیش هه‌یه.
ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و درامایانه‌یه كه به پڕبینه‌رترین دراماكانی ئه‌مساڵ داده‌نرێن و له كوردستانیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ریان هه‌یه:
"عوالم خفییه"ی عادل ئیمام، "چد المجهول"ی غاده عه‌بدوره‌زاق، "رسایل"ی مه‌ی عزه‌دین و "كارما"ی هه‌یفا وه‌هبی
هه‌روه‌ها له ناو دراما سووری و وڵاتانی كه‌نداودا، به‌شی دووه‌می "هه‌یبه" به پله‌ی یه‌كه‌م له پڕبینهرتریندا دێت، كه هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران ته‌یم حه‌سه‌ن و نیكۆل سابا ڕۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌گێڕن، چیرۆكه‌كه‌ی هی مه‌جدی سابری نووسه‌ره، ده‌رهێنانی ئه‌حمه‌د شه‌فیقه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دراما مێژووییه‌كانی "هارونه ڕه‌شید" و "شای ئێران"، به پڕبینه‌رترین و جوانترین دراما مێژووییه‌كانی ئه‌مساڵ داده‌نرێن كه به جوانترین شێوه مێژووه‌كه‌یان بۆ سه‌ر دراما گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مساڵیش له‌ناو كورددا هیچ درامایه‌كی نوێ جگه له درامای "سهراب" بوونی نییه كه پشتیوان نووری به‌ده‌وی ئه‌كته‌ری كۆچكردوو یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو دراماكه‌یه و دوایین به‌رهه‌می بووه.