گۆشتی مریشك یه‌كێكه له گۆشته ته‌ندروسته‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی جه‌سته له چه‌ند نه‌خۆشی و هێشتنه‌وه‌ی باری كه‌سه‌كه به ته‌ندروستییه‌كی باش، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كان له‌ناو ئه‌م گۆشته‌دا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گۆشتی مریشك ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر گۆشتی مریشك ئه‌نجام دراوه، پزیشكان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه گۆشتی مریشك چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ماده خۆراكییه‌كانی وه‌ك "پرۆتین و ئاسن و ڕیشاڵ" له‌گه‌ڵ ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، كه بۆ جه‌سته به‌سوودن، بۆیه لێره‌دا باس له‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه گۆشتی مریشك هه‌یه‌تی بۆ جه‌سته:
یه‌كه‌م – گۆشتی مریشك كێش كه‌م ده‌كاته‌وه و پرۆتین بۆ جه‌سته دابین ده‌كات: یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی گۆشتی مریشك ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتینی كه‌م چه‌وری، كه به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشكارن یان كێشیان داده‌به‌زێنن و پێویستیان به پڕۆتینی كه‌م چه‌ورییه، ده‌توانن سوود له گۆشتی سنگی مریشك وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره.
دووه‌م – خواردنی گۆشتی مریشك ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه: له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی گۆشتی مریشك ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كانی B6 و E ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خانه‌كانی شیرپه‌نجه لاواز ده‌كه‌ن و ورده ورده له‌ناویان ده‌به‌ن.