دهۆك ئاهەنگی ساڵوەگەڕی بەپارێزگابوونی ساز دەكات

:: PM:11:16:27/05/2018 ‌

بەبۆنەی 49یەمین ساڵوەگەڕی بەپارێزگابوونی دهۆك، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هونەری و رۆشنبیری بە هاوكاری كارگێڕی پارێزگای دهۆك، گەورەترین ئاهەنگی هونەری لە سەنتەری بازاڕی دهۆك ساز كرا.

ئاواز نهێلی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هۆنەری دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمشەو بەبۆنەی تێپەڕبوونی 49 ساڵ بەسەر بەپارێزگابوونی دهۆك بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری بە هاوكاری كارگێڕی پارێزگای دهۆك، گەورەترین ئاهەنگی هونەری لە سەنتەری بازاڕی دهۆك ساز كرا.

زیاتر گوتی،"ئاهەنگەكە بە بەشداری هونەرمەندان عەبدولقەهار زاخویی و دیلانارا یەڵدز و رێكێش سەیرانی و ئاشڤان فەرەج لەگەڵ بەشداریكردنی چەندان گرووپی میوزیك و هەڵپەڕكێ بەڕێوە چوو كە تیایدا جەماوەرێكی زور ئامادە بوون".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هونەری و رۆشەنبیری دهۆك رای گەیاند كە هەر بەبۆنەی یادی بەپارێزگابوونی دهۆك چەندان پێشانگای شێوەكاری و كاری دەستی ئەنجام دران و گوتی،"ئاهەنگەكە تا دوای سەعات 12ی شەو بەردەوام دەبێت و كەشوهەوایەكی خوش و ئارام بۆ هاووڵاتییان دابین كراوە".

پارێزگای دهۆك لە حەوت شارۆكە و 21 شارەدیێ لەگەڵ زیاتر لە 700 گوندی ئاوەدان پێك دێت و لە رێككەوتی 27 مایوی ساڵی 1969 بووەتە پارێزگا و تا ئێستە نزیكەی 12 پارێزگاری گۆڕیوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل