سهنگاپوورییهكان به هاتنی كیم جۆنگ ئون سه‌رۆك كۆریای باكور خۆشحاڵ بوون و به جوانترین شێواز پێشوازییان لێی كرد، به‌ڵام نه‌یانزانی كه ئه‌وه پیاوێكی قه‌ڵه‌وی هاوشێوه‌ی ئه‌وه و سه‌رۆك نییه.
هوارد ئێكس پیاوێكی خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی چینی و ئیسپانییه، دوێنێ یه‌كشه‌م به‌ناو شه‌قامه‌كانی سهنگاپوورهدا پیاسه‌یه‌كی كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قژ و ستایلی خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كۆریای باكور لێ كردبوو، بڕیاری دا هه‌ر خۆی له‌به‌رچاو هاووڵاتییانی سهنگاپوورهدا بكات به‌و.
به قژه ڕه‌شه‌كه‌ی و جه‌سته قهڵهوهكهیهوه، خه‌ڵكی وایان زانی سه‌رۆكه، بۆیه به جوانترین شێواز به‌خێرهاتنیان كرد، دیمه‌نه‌كانی وڵاته‌كه‌یان پێی پیشان دا، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ كرد و ڕێزیان لێ گرت.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریش خۆی بسه‌لمێنێ كه سه‌رۆكی كۆریای باكوره و له خه‌می سهنگاپوورهدایه، به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا گوتی: "هیوادارام گفتوگۆكه‌م له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ به سه‌ركه‌وتوویی كۆتای بێت، كه ئامانجمان كۆتاهێنانی كێشه‌كانه له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی ترشی ناوكی له كۆریای باكور".
به‌شێك سهنگاپوورییهكان هێشتا به باشی له بابه‌ته‌كه تێنه‌گه‌یشتوون، پێیان وایه به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه كیم جۆنگ ئون بووه و ته‌نیا بۆ ڕابواردن ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ كردوون.