شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پێكه‌نینی زۆر جگه له‌وه‌ی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خۆشه‌ویستت ده‌كات و به كه‌سێكی رووخۆش ده‌رده‌كه‌وی له ناو خه‌ڵكدا، هاوكات دەرمانێکە بۆ نەخۆشییەکانی دەروونیی و هۆکارێکیشە بۆ چارەسەربوونی نەخۆشی جەستەیی.
شاره‌زایان له‌باره‌ی پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێن، پێکەنین شێرپه‌نجه‌تان لێ دوور ده‌كاته‌وه و هاوكات كاریگه‌ره بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
بە پێی توێژینەوەكان، پێکەنین پێوەندی راستەوخۆی لەسەر کەم کردنەوەی کۆلیسترۆلی خوێن هەیە و بەرگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
پزیشکانی وڵاتی ئەمریکا بۆ ماوەی ساڵێك توێژینەوەیان لە سەر 50 کەس کردوه کە رووبه‌رووی نەخۆشی شەکرە ببوونه‌وه، لە توێژینەوەكەدا نەخۆشەکان بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە رۆژێكدا چاویان لە بەرنامەی کۆمێدی دەکرد و دوا بە دوای ساڵێک له لێكۆڵینه‌وه و به‌رده‌وامی سه‌یركردنی فیلمی كۆمێدی له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵه سه‌یری فیلمی كۆمیدیان كردووه به‌رێژه‌ی 26% کۆلیسترۆڵی خوێنیان دابەزیبوو.
سه‌رچاوه: sabah