چۆن له‌ ڕه‌مه‌زاندا خۆت له‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م ڕزگار ده‌كه‌یت؟

:: PM:04:44:28/05/2018 ‌

به‌شێكی زۆری ڕۆژووانان له‌ كاتی ڕه‌مه‌زاندا به‌ هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌میانه‌وه‌ تووشی شه‌رمه‌زاری ده‌بن، چونكه‌ نازانن كێشه‌ی بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ی ده‌میان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌رانبه‌ر خه‌ڵكیش به‌و شێوه‌یه‌ ئاسووده‌ نین.

ئه‌و هۆكارانه‌ چین كه‌ بۆنی ده‌م له‌ كاتی ڕۆژوودا ناخۆش ده‌كه‌ن؟!
_ نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌و ماوه‌یه‌دا، وا ده‌كات ده‌م وشك بێت و بۆنی وشكییه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ ناخۆش ده‌بێت.

_ ڕژێنه‌كانی گه‌روو بێ خۆراك دروست ده‌بن و چالاك ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆنه‌ سروشتییه‌ی ڕژێنه‌كانه‌ كه‌ ناخۆشی ده‌كات.

_ خواردنی خۆراكه‌ بۆن ناخۆشه‌كان له‌ پاشیوو و به‌ربانگدا، وه‌ك سیر، پیاز، بروكلی و كه‌وه‌ر.

چاره‌سه‌ره‌كانی:
_ گرنگیدان به‌ خواردنی سه‌وزه‌مه‌نییه‌كان له‌ پاشیوو و به‌ربانگدا، چونكه‌ به‌ ماده‌ی كلۆرۆفیل ده‌وڵه‌مه‌ندن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕێژه‌ی میكرۆبی ناو ده‌م كه‌م بێته‌وه‌ و بۆنه‌كه‌ش كه‌متر بێته‌وه‌.

_ خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆری ئاو، چونكه‌ ناوده‌م له‌ وشكی ده‌پارێزێت و بۆنی خۆش ده‌كات.

_ خواردنه‌وه‌ی ئاوی دارچینی كوڵاو له‌ كاتی پاشیوودا، وا ده‌كات به‌یانییه‌كه‌ی بۆنی ده‌م خۆش بێت و بێزارت نه‌كات.

_ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌ بۆن ناخۆشه‌كان، وه‌ك له‌و نموونانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باس كران.

سه‌رچاوه‌_ زه‌هره‌


وشە - ڕێناس شابان