له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆی منداڵێكی بچوك بڵاو بووه‌ته‌وه كه له خۆشی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی، شایی و دانس ده‌كات و داوا ده‌كات ڤیدیۆكه‌ی بڵاو بكرێته‌وه.
منداڵێكی سعوودی به‌هۆی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییانه‌ی له گورچیله‌یدا هه‌بوو، پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله بوو، پزیشكه‌كانیش له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌لیك فه‌هد، به سه‌ركه‌وتوویی بۆیان ئه‌نجام دا و منداڵه‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه كه ئیتر هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نامێنێت.
له خۆشی بیستنی ئه‌م هه‌واڵه، منداڵه‌كه هه‌ستایه سه‌ر پێیه‌كانی و ده‌ستی به شایی و دانسی شیله‌ی سعوودی كرد، پزیشكه‌كانیش گۆرانی بۆ ده‌ڵێن و ڤیدیۆی ده‌كه‌ن.
دواتر منداڵه‌كه داوای له پزیشكه‌كه‌ی كردووه كه ڤیدیۆكه‌ی بڵاو بكاته‌وه، به گوته‌ی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی بووه كه هه‌موو دنیا بزانن كه چاك بووه‌ته‌وه و حاڵی باشه و ڕزگاری بووه له نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
ڤیدیۆكه به هه‌زاران جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینستاگرام و تویته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی هیوای سه‌لامه‌تییان بۆی خواستووه نزای خێریان بۆی كردووه.