رۆژانه زۆربه‌ی كات گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه ئایا چۆن ده‌توانین به رێیه‌كی ئاسان پاسوۆردی WiFi ی بشكێنین و كاری پێ بكه‌ین، بۆ ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه ته‌نیا به ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌نگاویكی ئاسان ده‌كرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
pcmag" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چۆنیه‌تیی شكاندنی پاسوۆردی WiFi ده‌كات و ده‌ڵێت، زۆربه‌ی كاته‌كان خه‌ڵكی پاسوۆردی WiFi ماڵه‌وه‌یان له‌بیر ده‌چێته‌وه یان ده‌یانه‌وێت پاسوۆردی WiFi خه‌ڵكانێكی تر بشكێنن، ئه‌مه‌ش ئاسانه و به‌ڕێیه‌كی زۆر ساده و ساكار ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا به دابه‌زاندنی ئاپی "
WiFi-Map" كه ئێسته نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، كاره‌كانت ئه‌نجام بده‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
دوای دابه‌زاندنی ئه‌م ئاپه داوات لێ ده‌كات كه ئه‌و شوێنه‌ی لێی پێی پیشان بده‌ی له رێی كردنه‌وه‌ی "location" ه‌وه دوای ئه‌وه ئاپه‌كه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی شه‌پۆلی ڕادیۆیی ده‌نێرێت، ئه‌و WiFi یانه ده‌دۆزێته‌وه كه بۆ دووریی 100 مه‌تر لێته‌وه دوورن، به‌م شێوازه "ناوی WiFi یه‌كه و جۆری ئامیری ئینته‌رنێته‌كه و پاسوۆردهكهشی"، ئه‌م ئاپه به‌ڕێیه‌كی ئۆتۆماتیكی كاره‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به زانینی شه‌پۆله‌كه‌ی كه به ژماره‌ی "192.168.1.1" و "192.168.0.1" داده‌نرێت، له‌مه‌وه ده‌توانی پاسوۆرده‌كه‌ی بزانیت و به‌شێوازێكی به‌لاش كاره‌كانتی پێ بكه‌ی.