بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لەھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە بڕیاری ئەنەکەسە بۆ ئازادکردنی گیراوانیان لەقامشلۆ خۆپیشاندانێکیان سازداوە، بەڵام ئاسایش و ئەندامانی پەیەدە ھێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەک خۆپیشاندەریان بریندارکردووە.
خالد عەلی بەرپرسی نووسینگەی ئەنەکەسە لەھەرێمی کوردستان بە"وشە"ی راگەیاند" بەبڕیاری ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا ئەمڕۆ خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا لە قامشلۆ لەبەردەم مزگەوتی سەلمان فارسی بۆ ئازادکردنی سەرکردە و ئەندامەکانی ئەنەکەسە و پەدەکەسە، بەڵام ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و ئەندامانی پەیەدە ھێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران و بە دار لەخۆپیشاندەرانیان داوە و ئەشکەنجەی زۆریان داون و ژمارەیەک خۆپیشاندەران برینداربوونە.
خالد عەلی گوتیشی، لەدوای ئەوەی ھێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەران، دواتر ھێرشکراوەتە سەر دوو بارەگای حیزبەکانی نوێنەریان لە ئەنەکەسە ھەیە و زیانی مادیان بە بارەگاکانی ئێمە گەیانددووە.
گوتیشی، ئەو کردەوەی ئاسایشی پەیەدە ھاوشێوەی رژێمی سوریایە کە ئەوانیش پێشتر چۆن شەبیحەیان دەھێنایە ناو خۆپیشاندەر و بڵاوهیان پێدەکردن ئەوانیش ھەمان کردەوەیان دووبارە کردۆتەوە.
عەلی ههروهها گوتی، پەیەدە گەنجانی جوانی شۆڕەشگێڕی سەر بە پەکەکەیان ھێنابوو بۆ ئەوەی بڵاوه بەخۆپیشاندەران بکەن، ئەوانیش بەدار لەخۆپیشاندەرانیان داوە و بڵاوهیان پێکردوونە و جگە لەوەش ئاسایش تەقەی بەسەر خۆپیشاندەران ھاویشتووە.
لەبارەی ئەوەی خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن یاخود ئەمە کۆتا خۆپیشاندانە ئەو گوتی، ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی(ئەنەکەسە) کۆدەبێتەوە و بڕیارێک دەردەکات کە بەردەوام بێت یاخود کۆتایی پێبێت.
ههولێر/ بڵند ئیبراھیم