له دوێنێ شه‌وه‌وه هه‌واڵی له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه و كێشه‌ی نێوان سۆڤین و زانست بڵاو بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌وادارانیان.
سۆڤین ژنه پێشكه‌شكارێكی خه‌ڵكی سلێمانییه و له‌گه‌ڵ
زانستی هاوسه‌ری وه‌ك دوو له جوانترین هاوسه‌ره‌كانی ئینستاگرام له‌ناو كورددا داده‌نرێن، به هۆی وێنه سه‌رنجڕاكێش و خۆشه‌ویستییه تایبه‌ته‌كه‌یانه‌وه بۆ یه‌كتر، به جوانترین كه‌پڵی ئینستاگرام ناویان ده‌ركردبوو.
به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته هه‌ژماره‌كه‌یان له ئینستاگرام هاك كرا و چه‌ند كێشه‌یه‌كی بۆ دروست كردن، كاتێكیش ئینستاگرامه‌كه‌یان هێنایه‌وه، سۆڤین هه‌ژماره‌كه‌ی كرد به ناوی خۆیه‌وه و هه‌ژمارێكی تری بۆ زانست دانا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ته‌واو له میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه و پێیان وابوو كه كێشه له نێوانیاندا هه‌یه، به‌ڵام سۆڤین ڕوونكردنه‌وه‌ی دا و گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه خۆیان جیا كردووه‌ته‌وه، چونكه هه‌ژماری كه‌پڵ و ژن و مێرده‌كان زۆر بوون و تاقه‌تیان لێی نه‌ماوه.
به‌ڵام دوێنێ دره‌نگانی شه‌و، سۆڤین و زانست كه یه‌كتریان لای خۆیان فۆڵۆو كردبوو و به‌رده‌وام لایك و كۆمێنتیان بۆ یه‌كتر ده‌كرد، یه‌كتریان لابرد و هیچیان لای ئه‌وی تریان هاوڕێ نه‌مان، ئه‌مه‌ش له ناو ئینستاگرامدا ده‌نگی دایه‌وه و هه‌وادارانیان چه‌ندان جۆری جیاواز خوێندنه‌وه بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه ناكۆكی له نێوانیان هه‌یه و ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ نووسراو یان به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و كه‌س نازانێت ڕاستی جیابوونه‌وه‌كه‌یان چییه.