ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژنه وه‌رگێڕ و نووسه‌رى كورد ڕووناك شوانى و هونه‌رمه‌ند سامان كه‌ریم له‌ژێر دوو ناو و دوو ناوه‌ڕۆكى جیاواز، دوو ڕۆمان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
رووناك شوانی له‌باره‌یه‌وه به "وشه"ى راگه‌یاند: "له‌تیفه ڕوخساره به‌ندكراوه‌كه‌م" ناوى نوێترین ڕۆمانمه له بوارى وه‌رگێران. ئه‌و رۆمانه ڕووداوى ژیانى كچێكه كه له ئه‌فغانستان ده‌ژێت و ئه‌مه به‌سه‌رهاتى ژیانى زۆربه‌ى ژنانى ئه‌فغانستانه كه له كابول دابونه‌ریتى پیاوسالارى له پله‌ى باڵادایه. كه ئه‌م ڕۆمانه ده‌خوێنیته‌وه دڵت ده‌هه‌ژێ بۆ ژنانى ئه‌فغانستان كه چۆن دیل كراون.
ڕۆمانى "سه‌مه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌رمدا" له وه‌رگێڕانى هونه‌رمه‌ند سامان كه‌ریمه، ئه‌و به"وشه"ى راگه‌یاند: ئه‌و ڕۆمانه هه‌م چیرۆكى عه‌شقێكه و هه‌م داستانێكى هاوچه‌رخه. ئه‌و ڕۆمانه ئۆرهان پاموك ماوه‌ى شه‌ش ساڵ كارى له‌سه‌ر كردووه، به‌چیرۆككردنى ژیانى مه‌ولوودى بۆزا فرۆش و خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تى له ئیسته‌مبوڵ كه ماوه‌ى سێ ساڵ نامه‌ى عه‌شقى بۆ نووسیوه.
له‌و رۆمانه‌دا چه‌ندان زانیارى مێژوویی خراوه‌ته ڕوو له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و كوده‌تا و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌و ساڵانه‌دا، پاشان په‌لاماردانى هه‌م كورده‌كان و هه‌م عه‌له‌وییه‌كان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانه‌وه، باس له ساخته‌كارى مافیاكان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌كات كه‌چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌هاوكارى سیاسى و كارمه‌ندانى ده‌سه‌ڵات، باس له فه‌رامۆشكردنى كورده‌كان و عه‌له‌وییه‌كان و كوشتن‌یان و دوورخستنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان ده‌كات .
ئه‌مڕۆ سه‌عات سێی دواى نیوه‌ڕۆ ناوه‌ندى ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕۆمانه، شه‌ش كتێبی تر بڵاو ده‌كاته‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى