خاتوونه ئه‌كته‌ری فڕه‌نسی مۆنیكا ئه‌كیارت به پۆشینی جلوبه‌رگێك كه به ئاڵای ئیسرائیل دروست كراوه، رای ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه له دژی ئیسرائیل به‌رپا بووه و ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بێته بچڕان.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مۆنیكا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه وێنه‌یه‌كی خۆی به پۆشینی جلوبه‌رگێك كه به ئاڵای ئیسرائیل دروست كراوه بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، دژایه‌تی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه ده‌كات كه له دژی ئیسرائیل به‌ناوی "بی دی ئێس" دروست بووه كه ده‌یانه‌وێ وڵاتان پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنن.
هه‌واڵ و وێنه‌كه له رۆژنامه‌یه‌كی عیبری وه‌رگیراوه و ئاماژه دراوه، ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی مۆنیكا، هاوشێوه‌ی هه‌مان ئه‌و جلوبه‌رگه‌یه كه خاتوونه وه‌زیری ئیسرائیلی مێری رێگف ساڵی پار له فێستیڤاڵی "كان" پۆشیبووی.
رۆژنامه عیبرییه‌كه نووسیویه‌تی، خاتوونه ئه‌كته‌ری فڕه‌نسی مۆنیكا ئه‌كیارت كه به‌ڕه‌سه‌ن پۆڵه‌ندییه، به‌شداریی له چه‌ندان كورته فیلم‌دا كردووه و تێیاندا سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌كته‌رێكی ناوداره. پێشتر له بواری مۆدێل رێكلامی بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا كردووه.