له ساڵی 2017 دا چه‌ندان فیلمی هۆڵیوود خرانه سینه‌ماكانی دنیاوه كه زۆربه‌ی ئه‌م فیلمانه خاوه‌ن داهاتی زۆر گه‌وره بوون و به‌باشترین فیلمه‌كانی ئه‌و ساڵه هاتنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش بوو به بووژانه‌وه‌ی هۆڵیوود.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
ranker" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له باشترین فیلمه هۆڵیووده‌كانی ساڵی 2017 ده‌كات و ده‌ڵێت، ساڵانه هۆڵیوود چه‌ند ئامارێك كۆ ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كام فیلمه‌ی خاوه‌ن زۆرترین سه‌یركه‌ر و داهاته له دنیادا، بۆیه دوای كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامارانه وه‌ك ریزبه‌ندییه‌ك باشترین فیله سینه‌مایییه‌كان دیاری ده‌كات، بۆیه لێره‌دا ئه‌و فیلمانه دیاری ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هۆڵیووده‌وه پله‌یان بۆ دیار كراوه:
یه‌كه‌م – لۆگان "LOGAN": لۆگان له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می فیلمه هۆڵیووده‌كانه له ساڵی 2017 كه ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن كۆمپانیای مارڤێڵه‌وه ده‌رهێنانی بۆ كراوه و خاوه‌ن زۆرترین داهات و بینه‌ره له دنیادا.
دووه‌م – ده‌نكریك "Dunkrik": له ڕیزبه‌ندی دووه‌میش فیلمی به‌ریتانی "ده‌نكریك"مان هه‌یه كه ئه‌م فیلمه له ڕاستییه‌وه وه‌رگیراوه و باس له جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كات، ئه‌م فیلمه‌ش خاوه‌ن دووه‌م زۆرترین داهات و بینه‌ره له دنیادا بۆ ساڵی 2017.
سێیه‌م – وۆنده ومان "Wonder Woman": فیلمه نوێكه‌ی وۆنده ومان له ڕیزبه‌ندی سێیه‌مه بۆ به‌هێزترین و پڕبینه‌رترین فیلمه‌كانی ساڵی 2017 كه فیلمێكی فانتازی و پاڵه‌وانی و خه‌یاڵییه.