دوای ئه‌وه‌ی خاتوونه ئه‌كته‌ری ناوداری عه‌ره‌ب و میسری مه‌دیحه یوسری له كۆتای مانگی رابردوو له ته‌مه‌نی 97 ساڵی كۆچی دوایی كرد. بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌نده باڵاكانی عه‌ره‌ب و میسر، له مزگه‌وتی حامدیه ئه‌لشادلیه له قاهیره پرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه بچێت.
مه‌دیحه یوسری له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی میسر به گه‌وره‌ترین ئه‌كته‌ر هه‌ژمار ده‌كرێ كه ته‌مه‌نی گه‌یشته 97 ساڵ و ژیانی به‌جێ هێشت. ناوی راستینه‌ی "هه‌نوومه حه‌بیب"ه و هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب ناوی هونه‌ریی "مه‌دیحه یوسری"ی بۆ هه‌ڵبژاردووه. له ساڵی 1921 له گه‌ڕه‌كی شبرا هاتووه‌ته دنیاوه.
یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی ئه‌و خاتوونه به‌ناوی "احلام الشباب" بوو كه به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ند فه‌رید ئه‌تڕه‌ش نواندنی كردووه. ئه‌و جیا له به‌هره‌كه‌ی له نواندن، هاوكات به‌هره‌ی نووسین نیگاركێشیی هه‌بووه و كاری ناوازه‌ی له‌و بوارانه‌دا هه‌بووه.
له ژیانیدا پێنج جار هاوسه‌رگیریی كردووه كه یه‌كه‌میان هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌مین بووه، كه بۆی ده‌ركه‌وت خیانه‌تی لێ كردووه، لێی جیا بووه‌ته‌وه. دواتر هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د فه‌وزی كرد و له چه‌ندان فیلم‌دا پێكه‌وه به‌شدارییان كردووه. به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی خیانه‌ته‌وه له‌ویش جیا بووه‌ته‌وه كه خاوه‌نی كوڕێكن به‌ناوی عه‌مڕو.
مه‌دیحه یوسری له بواری سیاسه‌تیشدا كاری كردووه و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شوورای میسری بووه و یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه زۆر چالاكه‌كان. به‌مدواییه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه و دواتر له ماڵ كه‌وتبوو تا رۆژی 29 مایۆ كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه_
ئیلاف