له دوێنێ هه‌ینییه‌وه، به‌هۆی خواردنی
كاهووی ڕۆمانی پێنج هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی گیانیان له‌ده‌ست داوه، پزیشكانیش ده‌لێن، خواردنی ئه‌م جۆره خاسه ده‌بێته هۆی تووشبوون به به‌كتریای ئیكۆلا كه مه‌رگی تووشبووانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی و په‌تاكان له ئه‌مه‌ریكا گوتی، 25 كه‌س به‌لای كه‌مه‌وه له 16ی ئه‌م مانگه‌وه به‌هۆی خواردنی ئه‌م جۆره كاهووه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشانه و پێنج تووشبوویش گیانیان له ده‌ست داوه، كه دوویان له ویلایه‌تی مینیسوتا و سێی تریش له ئه‌ركنساس و كالیفۆرنیا و نیویۆركن.
سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی و په‌تاكان له ئه‌مه‌ریكا و پزیشكان له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه سه‌رجه‌می تووشبوان به‌هۆی خواردنی كاهووی رۆمانییه‌وه تووشی ئه‌مجۆره به‌كتریایه بوون، چونكه ئه‌و جۆره كاهووه به فره‌وانی له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا چێنراوه و به ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێك له پزیشكان گوتیان، مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و به‌كتریایه بوون، به‌هۆی خواردنی كاهووی رۆمانییه‌وه بێ، به‌ڵكوو به‌شێكیان له‌وانه‌یان گرتووه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره كاهووه‌یان خواردووه و له‌گه‌ڵ كه‌سی تر كه‌لوپه‌لی یه‌كتریان به‌كارهێناوه.
به‌كتریای ئیكۆلا له گه‌ده‌ی هه‌موو ئه‌و گیانه‌وه‌رانه هه‌یه كه خوێنی گه‌رم له جه‌سته‌یان هاتوچۆ ده‌كات، زۆرینه‌ی ڕه‌های جۆره‌كانی ئه‌و به‌كتریایه زیانبه‌خش نین، به‌ڵام هه‌ندێكیان ده‌بنه مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، له كۆلۆنی مرۆڤ ده‌مێننه‌وه و پاشماوه‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كه‌ن و ژه‌هر ده‌چێته خوێنه‌وه و سكچوون و تای لێ دروست ده‌بێ و سه‌ره‌نجام مرۆڤ ده‌كوژێت.