ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 به شێوه‌یه‌كی نیمچه ڕۆژانه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی ئینستاگرام وێنه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ژیلیا خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و له‌دایبكووی ساڵی 1996ه، وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تری هاوته‌مه‌نی خۆی به‌رده‌وام له سۆشیاڵ میدیاكان به‌تایبه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستان كرد و ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، كه‌متر له جاران چالاكی هه‌یه.
له‌سه‌ر وێنه‌كانی شاجوان، هه‌وادارانی پێی ده‌ڵێن، به ستایلی تایبه‌تی خۆت جوانتری له‌چاو ئه‌و ستایله‌ی له رێوڕەسمی دیاریکردنی شاجواندا پێی ده‌ركه‌وت.
شه‌وی ٦ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٦، له ئاهه‌نگ و مه‌راسیمێكدا كه جگه له شاره‌زایانی ناوخۆیی، پسپۆڕانی عه‌ره‌بی و جیهانی شارەزای بوارەکە ئامادەبوون، مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 ئه‌نجام درا و تێیدا ژیلیا سیروان (20 ساڵ)، ناسناوی شاجوانی كوردستانی پێ به‌خشرا.
سه‌ره‌تا كاندیدانی ئه‌و مه‌راسیمه، 63 كچ بوون كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه به‌شدارییان كردبوو، پاش چه‌ند پاڵاوته‌یه‌ك، بۆ فیناڵی به‌رنامه‌كه ڕكابه‌ری له نێوان 11 كچ مایه‌وه و هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ڵاتی شاجوانی بوارێكی پێ درا، له نێویاندا به‌پێی ڕای دادوه‌ران و ده‌نگی خه‌ڵكی كه بۆ یه‌كه‌مجاره له ڕێی كورته‌نامه‌وه ده‌نگ ده‌درا، ژیلیا سیروان ناسناوه‌كه‌ی پێ به‌خشرا.
وشه/ موحسین شابان