پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌فریقی، ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 114 ساڵ، كه‌چی تا ئێسته خه‌ریكی جگه‌ره‌كێشانه و ناتوانێت به هیچ جۆرێك ته‌ركی بكات.
فرێدی بلۆم پیاوێكی ئه‌فریقییه، له ساڵی 1904 له دایك بووه، واته ئێسته ته‌مه‌نی 114 ساڵه، به‌ڵام تا ئێسته ڕۆژانه جگه‌ره ده‌كێشێت و جۆره‌كانیشی ده‌ناسێته‌وه، گرنگییه‌كی تایبه‌تیش به‌و جۆره ده‌دات كه خۆی حه‌زی لێیه‌تی.
له دیمانه‌یه‌كدا ئه‌و پیاوه به میدیاكانی گوتووه، كه ساڵانێكه وازی له خواردنه‌وه هێناوه، به‌ڵام ناتوانێت واز له جگه‌ره‌كێشان بێنێت و هه‌ر ده‌بێت ڕۆژانه بیكێشێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه ته‌ركی بكات.
شایانی باسه له‌م دواییانه‌دا بلۆم یادی 114 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كرده‌وه، به به‌ته‌مه‌نترین پیاوی دنیا داده‌نرێت، به پێی سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی باشووری ئه‌فریقا.