به‌ر له‌وه‌ى رۆمانى "له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام"ى نیهاد جامى له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى رۆژنامه‌وانی "وشه" بڵاو بكرێته‌وه و ته‌نیا به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رگ و زانیارییه‌كانی و پێوه‌ندییه‌كانی نووسه‌ر خۆی كه به پی دی ئێف بۆچوونی رۆشنبیرانی له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌رگرتووه، رۆمانه‌كه گفتوگۆی له‌ناو ئه‌دیب و رۆشنبیرانی كورد هێناوه‌ته ئاراوه.
سبه‌ی پێنجشه‌م رۆمانى "له ئۆكتۆبه‌ردا كوژرام" به چاپكراوی ده‌گاته‌وه ده‌زگه‌ى "وشه" و له نزیكترین كاتدا به كتێبه‌خانه‌كانی كوردستاندا بڵاوی ده‌كاته‌وه. ئه‌م رۆمانه له‌لایه‌ن نیهاد جامى نووسه‌ر و شانۆكار نووسراوه. هه‌ندێك له نووسه‌رانى هاوڕێى نیهاد به‌ر له بڵاوبوونه‌وه، كتێبه‌كه‌یان خوێندووته‌وه و چ له نامه‌ى تایبه‌ت بۆ نیهاد، یاخۆ له شێوه‌ى وتاردا، بۆچوونى خۆیان له‌باره‌ى رۆمانه‌كه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و "وشه" كورته‌یه‌كی بۆچوونه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
نووسه‌ر و رۆشنبیرى كورد رێبوار سیوه‌یلی، نامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ نیهاد ناردووه، ئه‌ویش له فه‌یسبووكی خۆی بڵاوى كردووه‌ته‌وه. له نامه‌كه‌دا سیوه‌یلی ده‌نووسێ، "تۆ به‌م نۆڤڵێته سه‌یر و به‌خوێن نووسراوه‌ت سه‌رله‌به‌ر بیروڕای منت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه و هونه‌ری وشه گۆڕی. ناوه‌ڕۆكێكی تراجیدییانه‌ی ئاوا و به زمان و ته‌كنیكێكی ئاوا به‌رز و شایان، خۆزگه‌یان پێ خواستم كه تۆ هه‌میشه گێڕه‌ره‌وه بوویتایه، هه‌رچه‌نده‌ش هه‌روا بوویت، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی شانۆیی جیاوازه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكئامێز و گێڕانه‌وه گه‌وره‌كان".
هه‌رچه‌نده زۆر له بابه‌ته‌كانى رۆمانه‌كه باس له نه‌هامه‌تییه‌كانى كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى رۆمانه‌كه خیانه‌تى "16ى ئۆكتۆبه‌ره"، رێبوار سیوه‌یلى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى رۆمانه‌كه بۆ نیهاد ده‌نووسێ، "نامه‌وێت بڕوا بكه‌م ئه‌مه ده‌قێكه و دروستكراوه، یان هۆنراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌م هێنراوه، ده‌مه‌وێت بڕوا به واقیعیبوونی كۆی ڕووداوه‌كانی بكه‌م و سه‌رسوڕمانی خۆم ده‌رده‌بڕم كه چۆن توانیوته له‌و ماوه كورته‌دا ئه‌و فه‌زا گه‌ردوونییه بسازێنی و به‌و چه‌ند لاپه‌ڕه كه‌مانه، ئه‌و تراجیدیا گه‌وره‌یه ڕیوایه‌ت بكه‌ی".
هه‌روه‌ها مه‌حموود نه‌جه‌مه‌دین چیرۆكنووس، نامه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ نیهاد ناردووه، له سه‌ره‌تاى نامه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "دوای ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كه‌م خوێنده‌وه، هه‌ندێك تێبینیم لا دروست بوو، هه‌ڵبه‌ت من وه‌ك چیرۆكنووسێكی ئاسایی ئه‌و تێبینییانه‌م هه‌یه، بڕوام وایه تۆ له من شاره‌زاتری چونكه تۆ به‌ر له‌وه‌ی رۆمان بنووسی ره‌خنه‌گرێكی جدیی ئێمه‌یت، كه‌سێك ره‌خنه‌گر بێت ده‌زانێت چۆن بنووسێ".
دواتر ئه‌م چیرۆكنووسه سه‌رسامى خۆى به خاڵێكى دیاریكراو ده‌رده‌بڕێت كه هه‌میشه له نیهاد به‌دى ده‌كرێت، ئه‌ویش "بوێری نووسین"ـه. بۆ ئه‌وه نه‌جه‌مه‌دین ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ی له‌م به‌رهه‌مه‌دا سه‌رنجی منی راكێشا جورئه‌تی نووسینه، جامی ده‌زانی كێشه‌ی زۆر له رۆمانووسه‌كانی خۆمان نه‌بوونی جورئه‌تی نووسین و سه‌ر له‌خۆ شێواندنه".
یه‌كێكى تر له نووسه‌ران كه له‌باره‌ى رۆمانه‌كه نامه‌ى بۆ نیهاد جامى ناردووه، حوسێن له‌تیف شاعیر و نووسه‌ری ناسراوی كوردستانه. حوسێن پێی وایه له‌به‌ر دوو هۆكار نیهاد جامى رۆمانێكى تایبه‌تى نووسیوه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه درێژدادڕ نییه و دووه‌میان نیهاد خۆى له زمانى شیعرى پاراستووه.
حوسێن له‌تیف له حه‌وت خاڵدا تێبینى خۆى له‌سه‌ر رۆمانه‌كه خستووه‌ته روو و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه جامى له نووسینى رۆمانه‌كه سوودى له پاشخان و زانیارییه‌كانى خۆى وه‌رگرتووه له شانۆ و درامادا. حوسێن له‌تیف له یه‌كێك له خاڵه‌كاندا ده‌ڵێ، "ده‌كرێت ئه‌م ڕۆمانه‌ی تۆ وه‌ك مانیفێستی شكستێكی تری ئه‌خلاقی سه‌ركردایه‌تیی كوردی ته‌ماشا بكرێت".
یه‌كێكى تر كه وتارێكى له‌سه‌ر رۆمانه‌كه‌ى نیهاد جامى نووسیوه، ئه‌ژین عه‌بدولخالقى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه. ئه‌ژین بابه‌تێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناوى "نیهاد و ئه‌ده‌بى گێڕانه‌وه".
له‌و نووسینه‌دا ده‌ڵێ "نیهاد جامی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون له نووسین و شانۆدا، ته‌كنیكی ئه‌م ڕۆمانه‌ی تێكه‌ڵی یه‌كه له شانۆ و نووسیندا، ئه‌و به نمایشێكی لێزانانه ده‌می كاره‌كته‌ره‌كانی ده‌كاته‌وه و هاوار ده‌كه‌ن، كلارا یه‌كێك له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له‌ناو ڕۆمانی ئۆكتۆبه‌ردا وه‌ك ده‌نگی كچێك فرمێسكت پێ ده‌ڕێژێ".
له به‌شێمی تری نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه، "ئه‌وه‌ی بۆ من زۆر جێی سه‌ره‌نج بوو له‌م ڕۆمانه‌دا، جامی له چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه عاتیفی، سێكسی، دڵداری و هاوڕێیه‌تی.. كێشه‌ی میله‌تانت بۆ ده‌خاته ڕوو".
وێڕاى چه‌ندان تێبینى تر كه له وتاره‌كه‌ى باسی كردووه، ئه‌ژین له كۆتای نووسینه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه نووسه‌ر له‌پاڵ ئه‌ده‌بی نووسین، مێژوویه‌كی ڕاسته‌قینه‌ت بۆ ده‌نوسێته‌وه كه به بڕوای من له‌م كاره‌یدا به‌ره‌و قۆناغێكی ترمان ده‌بات. پێشی وایه "ئه‌وه‌ی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌كرێ به ئه‌ده‌بی نووسین، زۆرتر له چوارچێوه‌ی ئه‌نفال و به‌عس و قوربانیدانی كورده به ده‌ست ڕژێم، به‌ڵام جامی باسی قوربانی كوردمان بۆ ده‌كات به ده‌ستی كورد".