دوارۆژی عێراق لە دوای داعش چاپ دەكرێت

:: PM:05:10:03/06/2018 ‌

كتێبی (دوای داعش: كەمینەكانی عێراق لە دووڕیاندان)، بە زمانی ئینگلیزی بۆ سەعد سەلووم توێژەری عێراقی و مامۆستا لە كۆلیژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی موستەنسەرییە هاتە چاپكردن.

ئەو كتێبە بریتییە لە توێژینەوەیەكی فرەوان لەبارەی پێشێلكارییەكانی داعش بۆ سەر مافی كەمینەكان لە عێراق و لایەنە جیاوازەكانی داهاتووی فرەیی ئاینی و ئەتنی لە عێراق شی دەكاتەوە، هەروەها باس لە چارەنووسی ناوچە كێشەلەسەرەكان وەك دەشتی نەینەوا و تەلەعفەر و شنگال و بەسەربازیكردنی كەمینەكان لە رێگەی پێكهێنانی یەكەی چەكداری بۆیان كە وای كردووە دابەشبوون لەناو هەر یەكەیاندا دروست ببێت، وەك ئێزدییەكان و كریستیان و شەبەك و توركمان.

نووسەری كتێب كە لەلایەن دەزگای (هارتلاند ئەلاینس)ی ناودەوڵەتی لە شیكاگۆی ئەمەریكا وەشان كراوە، 30 رێنوێنی ورد لەبارەی بنیاتنانەوەی متمانە لە نێوان پێكهاتەكان لە كۆمەڵگای عێراقی بۆ قۆناغی دوای داعش پێشكەش دەكات، هەروەها چۆنیەتی باشتركردنی دۆخی كەمینەكان لە رووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە، لەپاڵ پێشكەشكردنی چارەسەرێكی یاسایی و سیاسی و كارگێڕی بۆ ناوچەكانی كێشەلەسەر لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق.

شایەنی باسكردنە سەعد سەلووم رێكخەری گشتیی دامەزراوەی (مەسارات)ە بۆ پەرەپێدانی كولتووری و راگەیاندن و لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی عێراقە بۆ گفتوگۆی ئاینەكان و پێشتر و لە ساڵانی رابردوو 14 كتێبی جیاجیای لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەركردووە، لەوانە حەوتیان بە زمانی ئینگلیزی و یەكێكیان بە زمانی ئیتاڵی.

سەرچاوە/ شەفەق نیوز





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل