كتێبێك له‌سه‌ر دوا ساته‌كانی ژیانی شێركۆ بێكه‌س چاپ كراوه و به‌مزووانه له ته‌واوی شاره‌كانی كوردستاندا بڵاو ده‌كرێته‌وه و دێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران و ئاشقانی شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره.
كه‌سه ناوداره‌كان، جگه له به‌رهه‌می ناوبانگییه‌كه‌یان، ژیان و ڕابردوویان ده‌بێته موڵكی هه‌وادارانیان و حه‌ز به ناسینی ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ژیانیان ده‌كرێت. شێركۆ بێكه‌سی گه‌وره شاعیری كوردیش، جگه له شیعر و به‌رهه‌مه‌كانی، ئه‌مجاره ورده‌كارییه‌كانی دوا ساته‌كانی ژیانی له كتێبێكدا بۆ خوێنه‌رانی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
"هه‌ڵۆ شێركۆ بێكه‌س" كوڕی ئه‌و شاعیره كۆچكردووه و به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نوێترین كتێبی ئاماده‌كراوی به‌مزووانه به ناونیشانی "100 و یه‌ك ڕۆژ ته‌نیایی" بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ئه‌مڕۆ له چاپكردنه‌كه‌ی ته‌واو بووه.
زیاتر گوتی: "به‌رهه‌مه‌كه له گێڕانه‌وه‌ی ژیانی شێركۆی هه‌میشه له یاد پێك هاتووه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی گێڕانه‌وه‌ی یاداشت و بیره‌وه‌ری ماوه‌ی 101 ڕۆژه واته له 25ی نیسان تا چواری ئابی 2013، ئه‌و ماوه‌یه‌ی باوكم له سوید ژیاوه و ماوه‌ی پێش كۆچكردنیه‌تی تۆمار كراوه. ماوه‌ی ساڵێكه من خه‌ریكی نووسینی ئه‌و كتێبه‌م، دیوه شاراوه‌كه‌ی پشت نه‌خۆشییه‌كه‌ی باوكم ئاشكرا كردووه، به‌مزووانه‌ش له یادی كۆچی دواییه‌كه‌یدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
"100 و یه‌ك ڕۆژ ته‌نیایی" كتێبێكی 400 لاپه‌ڕه‌یییه، به شێوه‌یه‌كی جوان كاری بۆ كراوه، وێنه‌كانی ناوی به گشتی نه‌بینراون و بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌مزووانه له یادی پێنج ساڵه‌ی كۆچكردنی شێركۆ بێكه‌س گه‌وره شاعیری كورددا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی