كتێبێكی تر لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر بڵاو كرایەوە

:: AM:11:29:04/06/2018 ‌

كتێبێكی تر كە لە زمانی توركییەوە بۆ كوردی هاتووەتە وەرگێڕان، لەسەر خیانەتە مەزنەكەی 16ی ئۆكتۆبەر هاتە بڵاوكردنەوە كە خۆی لە وتار و بۆچوونەكانی ئیسماعیل بێشكچی گەورە نووسەری تورك دەبینێتەوە.

وەرگێڕی كتێبەكە "كارزان گلی" بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كتێبەكە بە ناونیشانی "خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لە دیدی نووسەری ناوسراو و دۆستی نزیكی كورد ئیسماعیل بێشكچییەوە بڵاو دەكرێتەوە، یەكێك بوو لە خەونەكان كە بەرهەمێكی بێشكچی وەربگێڕمە سەر زمانی كوردی.

زیاتر گوتی، بێشكچی 17 ساڵ بەهۆی بەرگریكردن لە مافی كورد لەلایەن حكوومەتی توركیاوە زیندانی كراوە و زیاتر لە 20 كتێبی بڵاوكراوەی لەسەر كێشەی كورد و مافی كورد لە توركیا نووسیوە، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بێشكچی زۆر خەمبار كرد، بۆیە لە چەندان وتاری درێژ بە وردی لەسەر ئەو خیانەتە بۆچوونی خۆی دەربڕیوە و لە چەند ماڵپەڕ و پێگەیەكی كوردی كە بە زمانی توركیش وەشان دەكەن، وتارەكانی بڵاو بوونەوە، منیش سەرجەمیانم وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی كوردی و لە دووتوێی پەڕتووكێكدا دەیخەمە خزمەتی خوێنەران.

خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن گرووپێكی هه‌رزه‌ و كاڵفامی یه‌كێتی ئه‌نجام درا، له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ڕێككه‌وتن تا كه‌ركووك ته‌سلیمی میلیشیاكان بكه‌ن، له‌ به‌رانبه‌ردا نه‌وتی كه‌ركووك به‌ قاچاغ ببه‌ن و داهاته‌كه‌ی بخه‌نه‌ گیرفانی خۆیانه‌وه‌، به‌هۆی خیانه‌ته‌كه‌وه‌ 170 هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌ كه‌ركووك و خورماتوو ئاواره‌بوون و نزیكه‌ی دوو هه‌زار خانوو و دووكانی كورد ڕووخێنران و ته‌قێنرانه‌وه‌.


هەولێر/شاخەوان شێخانی.





وشە - باز ئه‌حمه‌د