رۆژووگرتن ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ندێك نه‌خۆش مه‌ترسیدار بێت، ئه‌وا بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشیی تر زۆر باشه و پزیشكێكی پسپۆڕ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی كۆڵۆنیان هه‌یه و به‌ڕۆژوو ده‌بن، بۆ ته‌ندروستییان زۆر سوودبه‌خشه.
نه‌خۆشیی كۆڵۆن كه له هه‌ندێك شوێن پێی ده‌گوترێت قۆڵۆن، حاڵه‌تێكی هه‌ستیاری و سووربوونه‌وه‌یه و نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه. ژماره‌ی تووشبووانی به‌رده‌وام له زیادبووندایه، پزیشكان هه‌میشه به ڕێكخستنی سیسته‌می خۆراك و باری ده‌روونی هۆشیاری ده‌ده‌ن به تووشبوو. به‌ڵام دكتۆر عه‌لی به‌رزنجی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو بۆ "وشه"، ڕێنوێنی له‌باره‌ی نیشانه و هۆكار و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ده‌خاته ڕوو و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی كۆڵۆنیان هه‌یه و به‌ڕۆژوو ده‌بن، له ئازار و نائارامی ڕزگاریان ده‌بێت.
مانگی ڕه‌مه‌زان جیاوازه بۆ تووشبووانی كۆڵۆن له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی تر، چونكه ئه‌وكاته‌ی تووشبوو به ڕۆژوو ده‌بێت، له ناو سكیدا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات، به‌ڵام له‌دوای شكاندنی ڕۆژوو ده‌بێت به وریایییه‌وه خواردن و خواردنه‌وه بخوات، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موو جۆره خواردنێك بخوات و گوێ نه‌داته ڕێنوێنییه‌كان، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئازارێكی زۆری كۆڵۆن ده‌بێته‌وه، نیشانه‌كان هه‌ندێك جار له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێن. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له:
ئازاری به‌رده‌وامی سك، ئازاری به‌رده‌وامی سكی تووشبوو زۆر توند نییه كه له به‌شی خواره‌وه‌ی لای راست و چه‌پی سكه و ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام هه‌ندێك جار له خه‌و ڕاده‌په‌ڕێت له تاو ئازار.
سكچوون یان قه‌بزی، به‌پێی گرژبوون و خاوبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی دیواری ریخۆڵه، تووشبوو تووشی سكچوون یان قه‌بزی ده‌بێت.
هه‌ڵئاوسانی سك، ناوسكی تووشبوو هه‌ڵده‌ئاوسێ و به به‌رده‌وامی هه‌ست به غازی زۆر ده‌كات له‌ناو سكی كه ئازاری زۆری بۆ دروست ده‌كات.
ده‌نگی ناوسك، له‌كاتی نانخواردن و له‌دوای نانخوادن هه‌ست به نائارامی ده‌كات و ده‌نگی سكی زۆر دێت.
كه‌سی تووشبوو لاواز ده‌بێت، هه‌ندێك كه‌س به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بۆماوه‌ی درێژخایه‌ن تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن، هه‌ست به لاوازی و بێهێزی ده‌كه‌ن.
گۆڕانی ڕه‌نگی پیسایی و هه‌ندێك جار خوێن بینین له‌گه‌ڵ پیسایی.
_ده‌روونی ناجێگیر هۆكارێكی تری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه، كاتێك كه‌سێك له دڵه‌ڕاوكێدایه، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له كاركردنی زۆردان و ریخۆڵه ئه‌ستووره‌ش زیاد له پێویست چالاك ده‌بێت.
تێكچونی هۆڕمۆنه‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته به تایبه‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ی ژنمان به ئاسانی ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشی گرژبوونی كۆڵۆن ده‌بن.
ڕێنوێنی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی كۆڵۆنیان هه‌یه و به‌رۆژوو ده‌بن :
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشیی كۆڵۆنیان هه‌یه و قه‌بزن، پێویسته له‌كاتی ڕۆژووشكاندندا بڕێكی زۆر ئاو و شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێت دوور بكه‌ونه‌وه له‌و خواردنانه‌ی چه‌وری زۆریان تێدایه یا سووركراوه‌ن.
دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی نان و سه‌موون و برنج چونكه كاریگه‌ری زۆر خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر قه‌بزی.
_پێویسته به‌شێوه‌ی سیسته‌م ده‌ست به‌خواردنی سه‌وزه بكات، له سه‌ره‌تاوه به‌بڕێكی كه‌م دواتر ورده ورده بڕی سه‌وزه‌كه زیاد بكات، چونكه ئه‌گه‌ر قه‌بز بێت و سه‌وزه‌ی زۆر بخوات تووشی ئازارێكی زۆرتر ده‌بێت.
دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی پاقله‌مه‌نی.
ڕێنوێنیی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆڵۆنیان هه‌یه و تووشی سكچوون ده‌بن:
ده‌بێت ئاوی زۆر بخۆنه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌ری ده‌ده‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌ی تووشبووانی تر نابێت سه‌وزه و میوه بخۆن چونكه سكچوونیان زیاد ده‌كات.
ده‌بێت سه‌ردانی پزیشك بكرێت له‌كاتی زیادبوونی سكچوون.
له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كه روون نین و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازن، بۆیه چاره‌سه‌ر به‌نده له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه، له هه‌ندێك حاڵه‌تیش ته‌نیا كۆنتڕۆڵكردنی خۆراك و لابردنی گوشاری ده‌روونی چاره‌سه‌ره، له باوترین چاره‌سه‌ره‌كان بریتین له:
ڕێكخستنی خۆراك- وازهێنان له‌و خۆراكانه‌ی كه غازه‌كانی گه‌ده دروست ده‌كه‌ن به تایبه‌ت پاقله‌مه‌نییه‌كان. هه‌روه‌ها رووكردنه ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ریشاڵه‌كانیان زۆر تێدایه وه‌ك سه‌وزه‌كان و خواردنه‌وه‌ی زۆرتری ئاو كه قه‌بزی ناهێڵن.
ڕێكخستن و ئاساییكردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی دڵه‌ڕاوكێ، خه‌مۆكی و باری ده‌روونی ناجێگیر ده‌بن، پێویسته سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌ن.
هه‌ولێر/ ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان