دوێنی هه‌ینی ئه‌ندامانی حزب و رێكخراوه جیا جیاكانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا له شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌یان بۆ ئازادكردنی گیراوه سیاسییه‌كانی نێو گرتووخانه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات "په‌یه‌ده" ئه‌نجام دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی په‌یه‌ده‌وه به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان درایه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپێشانده‌ران بریندار كران و زۆریشیان لێ گرتن و له گرتووخانه‌كان زیندانیان كردوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه، تێیدا چه‌كدارانی په‌یه‌ده ده‌رده‌كه‌ون، كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كچ و كوڕانی رۆژئاوای كوردستان لێیان ده‌ده‌ن و به توندی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
په‌یه‌ده به به‌باڵی سووریای په‌كه‌كه ناسراوه و دژی چالاكی هه‌موو جۆره حزبێكی تری رۆژئاوای كوردستانه كه سه‌ر به‌خۆیان نه‌بن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه حزبه‌كانی نێو ئه‌نه‌كه‌سه ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگریان له رۆژئاوا هه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه به‌رده‌وام نووسینگه‌كانیان داده‌خرێ و ده‌سووتێنرێن و به‌رپرس و كادرانی حزبه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" ده‌گیرێن و له گرتووخانه‌كان ئازار ده‌درێن و سه‌ركوت ده‌كرێن.