سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌وه، كه بوو به جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی و هه‌وادارانی كۆمپانیای سامسۆنگ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Galaxy A6 plus" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به یه‌كێك له مۆبایله خێراكان و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3500 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 450، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 20 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.00 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2220 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 387 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.