دوای نیشاندانی ڕەزامەندی، بڕیاری خەرجكردنی مووچەی چوار شوێن دەدرێت و مووچەكەشیان هیچ پاشكەوتێكی تێدا نییە.
ئەمڕۆ دووشەم چواری حوزەیران/ یۆنیۆ، موقەدەم كارزان سەباح ئەفسەری رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی كارمەندانی چوار دامەزراوە لەلایەن بەغدا هاتووەتە ناردن و سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.
ئەو ئەفسەرە دەڵێت، مووچەكە مووچەی مانگی سێی ئەمساڵە و بۆ فەرمانگەی ( كارتی زانیاری و ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەیە) لەلایەن عێراقەوە هاتووەتە ناردن و بەشێكیان ئەمڕۆ و بەشەكەی تر سبەی دابەش دەكرێت بەسەر فەرمانبەرانی ئەو چوار بەڕێوەبەرایەتییە.
مووچەی ئەو چوار فەرمانگەیە بەبێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت لەلایەن حكوومەتی عێراقەوەیە و تەنیا چەند بڕێكی كەمی لێ دەبڕێت كە مووچەی خانەنشینی و چەند هەزارێك بۆ هێزە عێراقییەكان نەبێت، هەروەها سێ مووچەشمان لەلایەن عێراقەوە نەدراوە و دوا خراوە كە چەندان جار بەڵێنی خەرجكردنیان پێ داوین. موقەدەم كارزان وای گوت.
حكوومەتی عێراق دوای ڕاگرتنی مووچەی چوار فەرمانگەی تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆ، ئێستە دەستی كردووەتەوە بە خەرجكردنی، ئەمەش وایكردووە تا ئێستە سێ مووچەیان پێ نەدرێت.