ته‌رككردنی جگه‌ره به قورسترین كار داده‌نرێت له‌لایه‌ن جگه‌ره‌كێشه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه كاتێك وازیان هێنا له جگه‌ره‌كێشان، چه‌ندان كاریگه‌ری باش و زینده‌چالاكی به‌سوود به‌سه‌ر جه‌سته‌یان دادێت كه ته‌ندروستییان باشتر ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی وازهێنان له كێشانی جگه‌ره ده‌كات و ده‌ڵێت، له توێژینه‌وه زانستییه‌كاندا هاتووه كه یه‌كێك له ناته‌ندروسترین و خراپترین خوو كه مرۆڤ پێوه‌ی بگرێت جگه‌ره‌كێشانه، چونكه ئه‌م جگه‌ره‌یه به‌هۆی نیكۆتینی ناوی ته‌ندروستی سییه‌كان و هه‌ناسه‌دان تێكده‌دات و له ئه‌نجامدا به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له لینجه ماده‌كان له‌ناو بۆڕیی هه‌وادا كه‌سه‌كه تووشی شیرپه‌نجه ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له خراپترین كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌كێشان، به‌ڵام پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه كه واز له جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن، چه‌ندان سوودیان پێ ده‌گات كه گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م – باشتربوونی هه‌ناسه‌دان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆكین: دوای ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشانت ته‌رك كرد هه‌ناسه‌دانت ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی و له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی سی به‌دوور ده‌بی، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه له‌كاتی خه‌وتندا به‌شێوازێكی ئاسایی هه‌ناسه بدات به‌بێ بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی لینجه ماده‌كانی ناو سیكلدانۆجكه و قوڕگ ماده پیسه‌كان ناهێڵن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌سه‌كه هیچی تر به‌هۆی پیسی سییه‌كانیه‌وه نه‌كۆكێت، به‌مه‌ش له كۆكین رزگارت ده‌بێت.
دووه‌م – هێز ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌سته و سترێسی كه‌م ده‌كاته‌وه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جگه‌ره خۆی جه‌سته چالاك ده‌كات، چونكه نیكۆتین وه‌ك چالاككه‌ری جه‌سته كار ده‌كات، به‌ڵام به‌شێوازێكی به‌رده‌وام و ناته‌ندروستانه، له‌به‌ر ئه‌مه زانایان و پزیشكان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان وا له جه‌سته ده‌كات كه هێزی سروشتی خۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و زینده چالاكییه‌كانی به‌شێوازێكی ئاسایی ئه‌نجام بدات و دووریش بێت له سترێسی جه‌سته‌یی كه زۆربه‌ی كاته‌كان به‌هۆی جه‌گره‌كێشانه‌وه تووش ده‌بی.