چه‌ند وێنه‌یه‌كی نادین نه‌جیم ئه‌كته‌ری ناوداری لبنانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه لای خه‌ڵك بووه‌ته جێی باس و خه‌ریكه به ته‌واوی ناوبانگی جوانییه‌كه‌ی پێ له ده‌ست ده‌دات.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی 14 ساڵ به‌ر له ئێسته‌ی نادین نه‌جیم ئه‌كته‌ری ناسراوی لبنانی و شاجوانی لبنان بۆ ساڵی 2004 له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، كه خه‌ریكه ده‌بێته هۆی له‌كه‌داربوونی ناسناوی جوانییه‌كه‌ی و ناوبانگه‌كه‌ی.
وێنه‌كان هی هه‌مان ئه‌و ساڵه‌ن كه وه‌ك شاجوان تێیدا هه‌ڵبژێراوه، له‌و كاته‌دا پێستێكی زۆر ئه‌سمه‌ر و قژێكی ئاڵۆسكاوی هه‌یه، برۆی باریكه و ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێسته نه‌گونجاو و ناشیرینه.
كه‌چی ئێسته یه‌كێكه له جوانترین ئه‌كته‌ره‌كانی لبنان و پێشبڕكێی باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی به‌شداربووی ناو فیلمه‌كانی ڕه‌مه‌زان ده‌كات، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ناوبانگێكی زۆری هه‌یه و زیاتر له ملیۆنێك فۆڵۆوه‌ری هه‌یه، كه به‌رده‌وام چاودێری وێنه و پۆسته تازه‌كانی ده‌كه‌ن.
"نادین نه‌سیم نه‌جیم" شاجوانی پێشتری لبنان و ئه‌كته‌ری درامای ناسراوی عه‌ره‌بی كه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێك له باشترین ژنه ئه‌كته‌ره عه‌ره‌به‌كانی وه‌رگرتووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی به‌شداریكردنی وه‌ك ڕۆڵی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كیی چه‌ند زنجیره‌یه‌كی درامایی ڕه‌مه‌زان، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه.