منداڵێكی بچووك وێنه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به ده‌ستی باوه‌ژنه‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه دراوه و به شێوه‌یه‌كی خراپ و نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌مه‌ش له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
منداڵێكی شه‌ش ساڵان له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه له‌ناو توالێتێكدا نوستووه و ته‌واوی جه‌سته‌ی شوێنی ئه‌شكه‌نجه‌یه، له میدیاكاندا به‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه كورده و خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستانه و له لایه‌ن باوه‌ژنه‌كه‌یه‌وه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی منداڵه‌كه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه‌س وێنه‌كان ببینێت، تێده‌گات له‌وه‌ی چ كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون به‌رانبه‌ر منداڵه‌كه كراوه.
ساڵانه منداڵ ده‌بنه قوربانی ده‌ستی باوهژنهكانیان، له دوای مردن یان به‌جێهێشتنی دایكیان، له‌گه‌ڵ باوه‌ژنه‌كه‌یان ده‌ژین و به خراپترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌ر جارێكیش ئه‌م هه‌واڵانه بڵاو ببنه‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دهههژێنرێن.
ساڵی پار باوه‌ژنێك له ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی، سێ منداڵی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ڕاگرتبوو، تا له كۆتادا ڕایان كرد و خۆیان و باوه‌ژنه‌كه‌یان ڕاده‌ستی پۆلیس كرد. ئه‌مساڵیش له ئاكرێ به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پزیشك و دایك و باوكی، ده‌ستی منداڵێكیان بڕییه‌وه كه وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه و خێزانه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ كرا.