ئه‌مه دۆزینه‌وه و ڕێگایه‌كی نوێ و دڵخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی ئاڵوده‌ی جگه‌ره‌كێشانن، زانایانی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سریناخارینویرۆتی وڵاتی تایلاند له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك دووپاتیان كرده‌وه، كه ده‌توانرێ به
شه‌ربه‌تی لیمۆی تازه كۆتایی به جگه‌ره‌كێشان بهێنن.
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشان پێویسته ئه‌م گیراوه به‌كاربهێنن، كه له لیمۆیه‌كی سه‌وز و زه‌رد و كه‌وچكێكی بچووك شه‌كر و كوپێك ئاو و كڵۆ به‌فری بچووك پێك دێ، ئاوی هه‌ردوو لیمۆكه بگوشه و ئنجا كوپێك ئاوی تێ بكه و كه‌وچكه شه‌كره‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه و كڵۆبهفرهكانی تێ بكه و به ته‌واوی تێكه‌ڵی یه‌كتریان بكه و بیخۆره‌وه.
له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوه‌یه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك جگه‌ره‌كێش كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 18 ساڵ و له خوارووی 53 ساڵییه‌وه بوو، به‌سه‌ر دوو گرووپ دابه‌ش كران و ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ئه‌م گیراوه‌یه‌یان ده‌خوارد به ڕێژه‌ی 58% جه‌سته‌یان له ویستی زۆری بۆ نیكۆتین ڕزگاری بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر ته‌نیا به ڕێژه‌ی 38% خواستیان بۆ نیكۆتین كه‌م ببووه‌وه كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی جگه‌ره‌یه.