لەبەردەم خەڵك ئەندامی نێرینەی ئەم پیاوەیان بڕییەوە

:: PM:04:27:01/10/2016 ‌

خەڵكی شاری جانجاری وڵاتی هیندستان، دوای ئەوەی پیاوێكی 40 ساڵیان گرت لەوكاتەی هەوڵی دەستدرێژی سێكسی دەدا سەر كچێكی 14 ساڵان، بەهۆی ئەم كارە ناشرینەی لەبەردەم خەڵك بە چەقۆ ئەندامی نێرینەیان بڕییەوە.

پێگەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاوی كردەوە،  ئەو پیاوە لەو كاتەی خەریكی دەستدرێژی سێكسی بووە بۆ سەر كچێكی 14 ساڵان خەڵكی گەڕەكە بینیوویانە و هەڵیانكوتاوەتە سەری و گرتوویانە.

ئاماژەی داوە، دوای گرتنی پیاوەكە خەڵكێكی زۆر كۆبووەتەوە و بە زۆر بردوویانە بۆ شوێنێكی گۆشتفرۆشتن و بە چەقۆی قەسابەكە ئەندامی نێرینەیان بڕیوەتەوە و دواتر بۆ ماوەی سەعاتێك لە نێو شاردا گێڕاویانە، بۆ ئەوەی ببێتە پەند بۆ هەموو كەسێك.

ئەمیر دهوان یەكێك لە دانیشتووانی ناوچەكە و بەشدار لە ریسواكردنی پیاوەكە گوتی، هیچ كەسێك تەنانەت خزمەكانی خۆیشی ئامادەنەبوون بەرگری لێ بكەن و یارمەتی بدەن، ئەوەش لەكاتێكدا بوو كە ئەندامی نێرینەی لەسەر زەوی كەوتبوو و خوێنی زۆری لەبەر دەڕۆیشت.

وشە/سەیدا، و:ب.


وشە - وشه‌